چەند خەتەرە ئەورۆپا وای لێبێت!

ئەمە لەنێوان سێ ووڵاتی ئەورۆپیدا، سێ وڵاتی ناو بازنەی ئەورۆپادا ڕویدا ئەمڕۆ.

ئەمڕۆ دەوڵەتێکی ناو بازنەی ئەورۆپی، کۆماری 'بەلەڕوس' ، فرۆکەیەکی گەشتیاریی 'ڕایەنێر'ی لە سەفەرێکی نێوان دوو وڵاتیتری ئەورۆپی (یۆنان و لیتیوانیا)  وە ڕاکێشا بۆ پایتەختی خۆی بۆ 'مینسک'، بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنوسێکی سەرنشینی فڕۆکەکە بگرێت کە لە بەرەی ئۆپۆزۆسیۆن دا بووە. 
ئەو ڕۆژنامەنوسە گەنجە ٢٦ ساڵ تەمەنە 'ڕۆمان پرۆتاسیڤیچ'  کە پێشتر سەرنوسەری ڕۆژنامەی 'نێکستا گروپ' بووە لە بەرەی ئۆپۆزۆسیۆنی بەلەڕوس، لەبەر ئەوەی ماوەیەکە بەلەڕوس ڕەشبگیریی ئۆپۆزۆسیۆنی دەست پێکردوە، ڕۆمان لەترسی کوشتنی هاتۆتەدەرەوەی وڵاتەکەی دەژی لە ئەورۆپا بۆ ئەوەی سەلامەت بێ. 

ئەمە ترسناکە لە ئەورۆپا بقەومێت، جارێ نازانم کاردانەوەی بازنەی ئەورۆپای یەکگرتوو چی دەبێت بەرامبەر بە بەلەڕوس. هەروەهاش هەموو بەسەرهاتەکەی ڕۆمان هێشتا نەزانراوە. 
لەگەڵ ئەمەشدا، ئەوەی ترسناکە ئەوەیە هەم هێڵی فڕۆکەوانیەکە 'ڕایەنێر'  متمانەپێکراوە و ئەورۆپیە و یەکێکە لەو هێڵانەی کە زۆرترین گەشتیار لە ئەورۆپا بەکاریدەهێنێت و زۆر نزیک بووە بە گەیشتنی بۆ شوێنی مەبەست و نیشتنەوەی، هەم گەشتەکە لە نێوان دوو وڵاتی ئەورۆپیدا بووە، بەڵام کۆماری بەلەڕوس توانیویەتی فڕۆکەکە پێچ پێبکاتەوە لە ئاڕاستەی گەشتەکەی و  دووریبخاتەوە و بیبات بۆ پایتەختی خۆی بۆ ئەوەی یەک ڕۆژنامەنوسە سەرنشینەکەی بگرێت (لە نێوان سەد و حەفتا گەشتیاریتردا)  لەسەر ئەرزی وڵاتەکەی و لە پایتەختەکەیدا. 

ئەوەی کە هەمووی توشی شۆک کردوە، ئەو مەترسیەیە لەسەر داهاتووی ئازادی ڕادەربڕین لە بازنەی ئەورۆپا دا!  دەبێت چەند ڕووداویتری لەوجۆرە ڕووبدەن لە داهاتوودا؟  تا چەند بازنەی ئەورۆپا سەلامەتی ژیانی ئەوانە دەپارێزێت کە لەبەر ئازادی رادەربڕین پەنای بۆ دەبەن؟
د. ساماڵ مانیی
٢٣-٥-٢٠٢١

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو