کورد دەبێتە خاوەنی دەوڵەت؟

کورد دەبێتە خاوەنی دەوڵەت؟

نووسینی : جانین دی جیۆڤانی

هەفتەی رابردوو کۆنفرانسێک لە پەیمانگەی یالی جاکسۆن لەگەڵ گروپی دادپەروەری کورد بە ڕێوەچوو. لایەنگرانی دادپەروەری کورد گرووپێکی نوینەرایەتی یاسایین، ئامانجیان بەرزکردنەوە و گەیاندنی دەنگی کوردە، پانیڵەکەی من لەسەر ئەوە بوو کە ئایا دەبێت ئەمریکا ستراتیژییەتێکی نوێی هەبێت بەرامبەربە کورد لە عیراق و سوریا؟ یان پێویستە ئەمریکا یارمەتی دروستبوونی دەوڵەتێکی کوردی بدات؟
من لە ساڵی ٢٠٠٣ پێش ئەوەی ئەمریکا سەددام لە دەسەڵات لابدات، لە کوردستان کارم کردووە وەکوو زۆربەی ڕۆژنامەنووسان و کارگوزاری فریاکەوتن، دەزانم کێ لەوێ کاتی بەسەر بردووە، باوەڕم وایە کورد وەکوو هەموو خەڵکێکی بێ دەوڵەت شایەنی مافی خۆ بەڕێوەبردنە.
کورد دەبوایە لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم خاوەنی دەوڵەتی خۆی بێت
بەڵام ئەگەر ئەمریکا پشتیوانی سەربەخۆیی کورد بکات من پێشبینی مشتومڕێکی سەربازی دەکەم لەگەڵ تورکیا، هەروەها عێراق، ئێران و سوریاش بەوە دڵخۆش نابن،
.لە ماوەی شەڕی داعش، لە ساڵی ٢٠١٤ خەریکی ئامادەکردنی هەواڵێک بووم لە ریزەکانی پێشەوەی پێشمەرگە، بینیم کە چۆن هێزەکانی پێشمەرگە شان بە شانی هێزەکانی هاوپەیمانان بە ورەیەکی بەرزەوە بە ئیرادەیەکی به هێز رووبەڕووی هێزەکانی داعش دەبوونەوە لە کاتێکدا هێزەکانی عێراق بە کەوتنی موسڵ بەرامبەر داعش دەتوانەوە، هەروەها کاتێک کە ترەمپ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و بەتەنیا جێهێشتنی کوردی دا لە سنوری سوریا-تورکیا لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. منیش وەکوو هەموو هاوکارەکانم بەشداربووم لە باسکردنی ترسنۆکی و نادادپەروەری تڕەمپ لەو بڕیارە.
لە ٢٠١٧ بۆ ریفراندۆم دووبارە لە کوردستان بووم ، %٩٣ دەنگەکان نیشاندەری دەوڵەتێکی سەربەخۆبوون، بەڵام ئەوە ڕوون بوو کە سەرۆک بارزانی بەبێ گوێدانە هیچ فشارێکی نیودەوڵەتی و ناوخۆیی بەرەو هەڵبژاردن چوو. ڕێگری زۆر هەبوون لە بەڕێوەچوونی دانگدانی سەربەخۆیی لە ناوچەکە، بە تایبەت ئێران و تورکیا و سوریا ترسیان هەبوو لەوەی ئەو دەنگدانە جوڵانەوەیەکی نێودەوڵەتی دروست بکات.
حکومەتی فیدڕاڵی لە بەغدا ئەو هەڵبژاردنەی بە نایاسایی لە قەڵەم دا و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولیری داخست. هەرێمی کوردستانی لە تەواوی جیهان دابڕی. دراوسێیان ئەوەیان بە دڵ بوو، لە بری زیادکردنی هێزی کورد بۆ ڕێککەوتن لە داهاتوو، بووە هۆی مشتوومڕی سەربازی لەگەڵ عێراق. پێم وایە کورد شایەنی سەربەخۆییە و ڕۆژێک دێت دەبێتە خاوەنی دەوڵەت. تیمی سەرۆک بایدن هێشتا ئەم ڕۆژانە تەرکیزیان لەسەر چینە لە بری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بایدن دەیەوێت کۆتایی بەو شەڕە بێنێت. کورد گەورەترین نەتەوەیە کە خاوەنی دەوڵەتی خۆی نەبێت، دەبوایە دوای جەنگی جیهانی یەکەم ببانە خاوەنی دەوڵەتی خۆیان، لە کاتێکدا چەندین دەوڵەت ئەو کات دروست بوون. کۆمەڵگای نێودەوڵەتی یارمەتی و پشتیوانی کورداقن قەرزارە.
بەڵام دەبێت کردار و نەخشەرێگە هەبێت بۆ ئەوە، گفتوگۆکانیش دەبێ دراوسێکانیش بگرێتەوە، بەڵێنی بریقەدار کار ناکات، وەکو نامەی ریکس تیلەرسۆنی وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا کە تێیدا هەندێک بەڵێنی تێدا درا کە قەت جێبەجێ نەکران.
لەو قۆناغەدا پێشبینی ئەوە ناکەم بەغدا لەسەر کەلی شەیتان بێتە خوارەوە، هەرچەندە هەندێک لەو باوەڕەدان کە دەستووری عێراق و ئەو فۆرمەی ئێستای عێراق بە سەربەخۆیی کوردستانەوە بەهێزتر دەبێ .
رەنگە بەهێزترین قسەی ناو کۆنفرانسەکەمان لە زانکۆی یاڵ، لەلایەن کێن پۆڵاکەوە بێ، ئێستا ئەو لێکۆڵەرە باڵایە کە چەندین ساڵە تایبەتمەندە لە دۆخی عێراق و کەنداوە کە سەردەمانێك وەکو شرۆڤەکاری دەزگای هەواڵگری ئەمریکاش کاری کردووە، پۆڵاک بەهێزەوە پاڵپشتی ئەوە دەکات ئەمریکا ببێتە هاوکاری دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان، بەڵام ئەو جەخت لەوە دەکاتەوە کە "مافی چارەی خۆنووسین کاروبارێکی گونجاوی دەرەوە ،بەڵام نەک یاسای نێودەوڵەتی دەستوەردان بکات".
بۆچوونی من لەسەر کۆنفرانسەکە بۆ دەربڕینی رای تایبەتی خۆم بوو، بە بڕوای من کوردستان ئەگەر بیەوێت سەربەخۆ بێ، دەبێت پاڵپشتییەکی هەرێمی هەبێت بۆ ئەو دەوڵەتە، بێ ئەوەی کورد مەترسی دابڕانی ئابوورییان نەکەوێتە سەر.

* جانین دی جیۆڤانی، لێکۆڵەری باڵایە لە پەیمانگەی جاکسن بۆ کاروباری دەرەوە، نووسەری کتێبی "سڕینەوە؛ تارمایی سەر کرستیانەت و خاکی پێغەمبەران.

زۆرترین بینراو