ڕۆڵی میدیا لەنێوان ژیان و مردندا

ئەرکی میدیا بە ھێزکردنی ھزری ئاشتی و پەرەدان بە مافەکانی مروڤە وە پێویستە ھەول بدات بۆ ئەوەی مافەکانی مرۆڤ دەستەبەربکات.
ئامرازە جۆراوجورەکانی راگەیاندن چەندین ئەرك و کاری گشتی بەئەنجام دەگەینن کە تا رادەیەکی زۆر بەژداری دەکەن لەپرۆسەی پەرەپێدان و گەشەپێدانی کۆمەلگاکاندا بەجیاوازی سستەمی کومەلأتیەکانیان لەوانەش بەشداری دەکەن لە پێدانی زانیاری و ھەواڵی جۆراوجۆر بەجەماوەر و چەندین بەرنامەو پرۆگرام لەھەموو بوارە سیاسی و رۆشەنبیری و فێرکارییەکاندا، ئەمەش وای لە توێژەرەکان کردووە کە ھەوڵ بدەن ئەم کارو ئەرکانە دیاری بکەن.
زورجار لەوانەیە دەزگاکانی راگەیاندن بەئەنقەست زانیاری و ھەوالێک بلأوبکەنەوە کە ببێتە مایەی خستنەوەی ئاشوب و فیتنە لەناو ولاتدا یان بلاوکردنەوە و ھاندانی ھاولاتیان بە خوسووتاندن و خوکوشتنیان.

بلاوکردنەوەوی ھەر گرتەیەکی خوسووتاندن یان خوکوشتن بەھیچ شێوەیەك ئیتیکی کاری میدیا نییە.
چۆن لە یاسای کاری روژنامەوانی دا ھاتووە کە پاراستنی گیانی ڕۆژنامەنوس گرینگترە لە کارەکەی،
بەبوچوونی من بەھەمان شێوە گیانی مرۆڤێک گرینگترو بەرزترە لەهەواڵێک، وەھەوەھا بەهاکان گەورەترن لەڕاپۆرتێک، ڕزگارکردنی کەسێک پیرۆزترە لە پیشەی ڕۆژنامەنووسێک.
کاری میدیا خزمەتکردنی تاکەکانی کۆمەڵگەیە بە پێدانی زانیاری ڕاست و دروست و، ھۆشیار کردنەوەیان لە ڕووداوەکانی دەوروبەریان لە چوارچێوەی ڕوماڵێکی بابەتی و پیشەییانەدا.
واتە میدیا فاکتەری پاراستنی ھاوڵاتیانەو، نەوەك ببیتە ھوکار بۆ کوشتنی ھاولاتیان، پیویستە روژنامەنوسان زیاتر کار لەسەر ھوشیارکردنەوەی ھاولاتیان بکەن ھانیان بدەن بەجوریک لەو حالەتانەدا مامەلە لەگەل ئەو کەسانە بکەن کە پەشیمانیان بکەنەوە بە ریگای زانستی بیت یان بە ھەر شیوەیەک بێت ببنە رێگر لەبەردەمیاندا ، بتوانن لەم جورە حالەتانە رزگاریان بکەن ئەگەر نەتوانن ئەو کارە بکەن تکایە تکایە با ھەر چنەبێ تەسویرییان مەکەن چونکە میدیا نابێت لایەنی دەرونی خەلک بروخێنێ ، بەلکوو دەبێت میدیایەک بێت ھەول بداتن لایەنی دەرونی خەلک وا رابگرێت ھەست بە مەترسی و ھەول دا و ھاندان بو لەناوبردنی ژیانیان نەکاتن، ئێستا دەبنین ھەندێک میدیا ھەواڵی ناخۆش بلاودەکەنەوە کە دەبێتە ھۆی ئەوەی ورەی خەلک بروخیندریت وەھەروەھا جەنگێکی دەرونیشە بەرامبەر بەخەلک، دەبێت دەزگا راگەیاندەکانمان ھەلسن بە ئەنجامدانی ئەرکی سەرشانی خۆیان، بەرژەوەندیە بالاکانی خەلک بپارێزێت.
ئیتیکی بوارەکە ڕێگە نادات کار بۆ تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی بکات، پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە ئەرکە لەپێشینەکانییەتی. ڕوماڵی ڕوداوی خۆکوشتن و خۆسوتاندن دوورە لە ئیتیک و بەرپڕسیارێتی میدیایی لە کاتێکدا کە بتوانرێت ڕێگری لێبکرێت، واتە دەبوو ئەو میدیاکارانە ھەوڵیان بدایە کە ئەو ھاوڵاتییە لە ئەنجامدانی ئەو کردەوە ھەڵەیە پاشگەز بکەنەوەو، بە پرسیاری زانستی ڕێگریان لە خۆسوتاندنەکەی بکردایە. دیارە میدیاش زانستێکی سەربەخۆیە وەک وەموو زاستەکانی تر، بۆیە ئەگەر بنەماو یاساو پرەنسیپەکانی وەک خۆی جێبەجێ نەکرێن ئەوە دەرەنجامەکەی نەرێنی دەبێت و کاریگەریەکی خراپی دەبێت بۆسەر دەرونی ھاوڵاتیان. ئیتیکی میدیاش بە دەرەنجامی ئەرکەکانی دەپێورێت، بەو مانایەی کە ئەگەر چالاکیەکی میدیایی بۆ خزمەتی تاکەکانی کۆمەڵگە نەبێت ئەوە ڕاستەوخۆ لە چواڕچێوەی ڕەوشتی ڕاگەیاندن دەردەچێت.
لە ھیچ حاڵەتێکدا گواستنەوەی ھەواڵێک و ڕوداوێک لە ژیانی مرۆڤێک گرنگتر نییە، بەڵام میدیا زۆرجار ڕەچاوی ئەو حاڵەتە ناکات.