ئایا زێدان دەچێتە شوێنی دیشامب ؟

ئایا زێدان دەچێتە شوێنی دیشامب ؟

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئیسپانی ئەمرۆ سێشەممە وێستگەی داهاتووی زێنەدین زێدانی فەڕەنسی راهێنەری پێشوی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشكراكرد.
زێدان دوای ئەوەی نەیتوانی لە ركابەرییەكانی وەرزی رابردوو هیچ نازناوێك بە دەستبهێنێت، بڕیاریدا ریاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی وەرزێكی مابو گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی كۆتایی بێت.
بەپێی هەواڵێكی بەرنامەی بەناوبانگی (ئێل چێرنگیتۆ)ی ئیسپانی، زێدان یانەی ریاڵ مەدریدی جێهێشتوە بۆ ئەوەی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەڕەنسا وەربگرێت.
هەمان سەرچاوە جەختی لەوە كردەوە كە دوای ئەوەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا ماڵئاوایی لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپا كرد، زێدان لە ئێستادا زیاتر لە هەموو كات نزیكترە بۆ ئەوەی جێگەی دیشامپ بگرێتەوە.
پێش ئەوەی ئەم پاڵەوانییەتییەی یۆرۆ دەست پێبكات، رۆژنامەكانی فەڕەنسا باسیان لەوە دەكرد كە لە كۆتایی ئەم پاڵەوانییەتییە دیشامپ دەستبەرداری پۆستەكەی دەبێت.
بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی فەڕەنسا لەگەڵ دیشامپ كۆ ببێتەوە لە بارەی داهاتووی ئەو راهێنەرە لەگەڵ هەڵبژاردەكە بڕیاری یەكلاكەرەوە بدەن.

 

 

زۆرترین بینراو