هێرش کرایە سەر بنکەى سەربازى عەین ئەسەد لە پارێزگاى ئەنبار

هێرش کرایە سەر بنکەى سەربازى عەین ئەسەد لە پارێزگاى ئەنبار

بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، بەڵام تا ئێستا زیانەکانی ئاشکرانەکراوە.

زاری كرمانجی- سپی میدیا: بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، درانگانی شەوی ڕابردوو لە رێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەربنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار کرا، كه‌ بنکەکە تایبه‌ته‌ به‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا. 

تا ئێستا زیانە گیانی و مادییەکان ڕوون نییە، هاوکات هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی رانەگیاندووە.
 
پارێزگای ئەنبار پارێزگایەکی سوونەنشینە و یەکێکە لە پارێزگاکانی عێراق، ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری ڕومادییە و گەورەترین پارێزگای عێراقە کە کەوتۆتە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، هەروەها له‌ئێستاشدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعشی تێدا جێگیركراوه‌.

زۆرترین بینراو