عەلی حوسێن : پارتی دەستوەردان لە ناو یەكێتی ناكات

عەلی حوسێن : پارتی دەستوەردان لە ناو یەكێتی ناكات

زاری كرمانجی-سۆران: عەلی حوسێن بەرپرسی پەیوەندییە نیشتیمانییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند" یەكێتی نیشتمانی كوردستان حزبێكی گرنگی ناو پرۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستانە و هاوپەیمانی پارتییە لە پێكهێنانی حكومەت و پڕۆسەی سیاسی، بۆیە هیوادارین یەكێتی بە بەهێزی بمێنێتەوە".
 زیاتر گووتی " ئەو دۆخەی لە ناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان هاتۆتە ئاراوە، بابەتێكی ناوخۆییە و هیواخوازین بە شێوەیەكی تەندروست و لێكتێگەیشتن بگەنە چارەسەرێكی گونجاو كە لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان بێت"ز
 روونیشی كردەوە" ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان بە هیچ شێوەیەك دەست وەرنادەینە ناو كاروبارو دۆخی یەكێتی".

زۆرترین بینراو