نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەهاکەی ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 
 
بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٤ دۆلار ٦٤ مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٤ دۆلار و ٢٨ سەنت بوو. 
 
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٣ دۆلارو ٤٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٢ دۆلارو ٩٨ سەنت بوو. 

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو