نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ ١٩ ی تشرینی یەکەم نرخی نەوت، بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی بەراورد بە دوێنێ لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا بەرزبۆتەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٤ دۆلار و ٤١ سەنتە، لە دوا داخستندا بە ٨٤ دۆلار و ٣٣ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨١ دۆلار و ٨٤ سەنتە، لە دوا داخستندا بە ٨١ دۆلار و ٦٩ سەنت بوو.

زۆرترین بینراو