نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

 ئەمرۆ سێ شەممە ١٠ ی تەموز نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا بە بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزبوونەتەوە، بەلآم بە شێوەیەکی گشتی نرخەکەی نزمە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بەیانی ئەمڕۆ سێ شممە ٦٩ دۆلار و ٤٧ سەنتە، لە کاتێکدا لە دوا داخستندا بە ٦٩ دۆلار و ٥٥ سەنت بوو.
 
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦٧ دۆلارە، لە دوا داخستندا بە ٦٦ دۆلار و ٨٣ سەنت بوو.

نزمبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە زیادکردنی نەوتی بەرهەمهێنراوەوە هەیە لە رێکخراوی ئۆپێک پلەس بڕیاری دا لە ١ ی ئابەوە رۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر بخاتە بازاڕەوە.

زۆرترین بینراو