نرخی نەوت بۆ سەرووی 70 دۆلار بەرز بوویەوە

نرخی نەوت بۆ سەرووی 70 دۆلار بەرز بوویەوە

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و لە بازاڕەکانی جیهان زیاتر ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 
 
بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٠ دۆلارو ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٦٧ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. 
 
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە دۆخی ئابوری جیهان و بوژاندنەوەی بازاڕەکانی دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆناوەیە.

زۆرترین بینراو