شەڕی پۆست لە سۆران دەستی پێ كرد

شەڕی پۆست لە سۆران دەستی پێ كرد

تایبەت بە زاری كرمانجی: لەگەڵ بڵاو بوونەوەی هەواڵی كردنەوەی چەند بەڕێوەبەراتی و بەڕێوەبەراتی گشتی لە سۆران و بەرفرەوان كردنی هەندێك فەرمانگە و بنكە، شەڕی بەدەست هێنانی پۆست بۆ ئەو شوێنانە دەستی پێ كردووە.
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی، بۆ هەر یەك لە و شوێنانە زیاتر لە 5 كەس ناویان تۆمار كراوە و سیڤیان رادەستی لایەنی پەیوەندیدار كردووە، هەندێك لەو كەسانەی ناوەكانیان لای زاری كرمانجی هەیە، هیچ شارەزاییەكیان لەو بوارە نییە كە داوایان كردووە، بەڵام بۆ بەدەست هێنانی پۆست ناویان تۆمار كردووە.