رێگا بە هاووڵاتییان نادرێت بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی وڵاتی ئێران بکەن

رێگا بە هاووڵاتییان نادرێت بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی وڵاتی ئێران بکەن

زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران:
 ئاگاداری گشت هاووڵاتییان و گەشتیارانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، ئەوانەی بە نیازن سەردانی وڵاتیی ئێران بکەن، لەبەر هەبوونی هەندێک گرفتی تەکنیکی و ئیداری، لە ئێستادا ناتوانن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان گەشتی وەڵاتی ئێران بکەن. 
بە بەردەوامی لە رێگەی پەیوەندییەکانەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئێران لە گفتوگو داین، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکە و دانانی رێکار و میکانیزمێکی گۆنجاو تاکو گەشتیاران بە ئاسانی بتوانن بە ئۆتۆمبێلەکانی خۆیان هاتوچووی وەلاتی ئێران بکەن. 
بۆیە داوا لە هەموو گەشتیاران و هاووڵاتییانی هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی دەکەینەوە، جارێ بە ئوتومبیلی تایبەتی خۆیان سەردانی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران نەکەن بەمەبەستی گەشت کردنیان بۆ ولاتی ئێران، تاکو ئەم بابەتە رێک دەخرێت و پاشان هاووڵاتییان لێی ئاگادار دەکەینەوە.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی 
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

زۆرترین بینراو