خەلك و دیموكراسیەت

غەیدا بێڕۆخی 
دیموكراسی وشەیەكی  یۆنانیە لە دوو بڕگە پێك دێت بڕگیی یەكەم (demos) بە واتای خە لك و گەل و بڕگەی دووەم (kratein) بە واتای حوكم و دەسەڵات بەمەش وشەی دیموكراسی بە واتای حوكمی گەل دێت و دەسەڵات لای زۆرینەیە كە ممارسەی دەسەڵاتی دەكات بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ یاخود لە ڕێگای كۆمەڵێك كەس كە لە هەڵبژاردن دەرچوون و متمانەی خەلكیان بەدەست هێناوە، چەمكی ئازادی گشتگیرترە لە دیموكراسیەت ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دیموكراسیەت كۆمەلێك بیرۆكە و مەبدەئی لە خۆدەگرێت كە لە چوارچێوەی ئازادی دەخولێتەوە، كومەڵێك ئیجرائات و ممارساتی سیاسی دەگرێتەوە خۆی، بنچینەكانی دیموكراسیەت                         یەكەم/ هەڵبژاردن، دووەم/لیبوردنی سیاسی، سێیەم/سەروەری یاسا، چوارەم/ئازادی ڕادەربڕین، پینجەم/ نامەركزیەت،  شەشەم/شەفافیەت،  حەوتەم/ كۆمەڵگەی مە دەنی.
جۆرەكانی دیموكراسیەت
1- راستەوخۆ ، 2 -  ناڕاستەوخۆ، 3 – فرە یاخود هەمەڕە نگ
دیموكراسیەت لەم دوایانەدا بەربڵاوترین شێوازی حوكمكردنە لە جیهان، بەڵام چەندین لایەنی خراپی هەیە وەكو گۆڕانی بارودۆخ و ناكۆكی چینایەتی و ئاینی لە نێوان پێكهاتەكانی كۆمەلگەیەك ئەمەش بەشیوەیەكی خودكارە یاخود لە رێگای چەند كە سانیكن كە هەلی بۆشایی سیاسی دەقۆزنەوە و لە بەرژەوەندی خۆیان بە كاری دێنن ئەمەش لە ئە نجامی خراپی بەڕێوەبردنی سیاسی كە خۆی تێەهەل دەقورتێنێت بە گوێرەی بە رژەوەندیەكانی، و قەیرانی ئابووری یەك بە دوای یەك ئەمەش دەبێتە بێ هیوابوونی زۆر لە دیموكراسیەت، لە ڕاستیدا دیموكراسیەت پێویستی بە ئارام گرتن و تەبایی هەیە بۆ ماوەیەكی درێژ، لەم وڵاتەی ئێمەدا بە خراپترین شێوە دیموكراسیەت مامەڵە دەكرێت لە لایەن بەشێك یا چەند چینێك یاخود چەند حزبێك  كە دێن و سوكایەتی بە مقدسات و پیرۆزیەكانی نیشتمان و سەركردەكانمان دەكەن لە هەموو ولاتانی جیهان ئەوانەی كە دیموكراسیەت پەیڕەو دەكرێت پیرۆزیەكان و سەركردەكان و ئاین هێلی سورە لای دەسەڵات و میللەت و بێڕێزی بەرامبەر ناكرێت و رێز لە ماندوبوونی جەنگاوەران و خوێنی شەهیدان دەگرێت، بەڵام لای ئێمە پێچەوانەیە، لەگەڵ ئەوەی بە ئارەزوی خۆیان بێڕێزی دەكەن و دیموكراسیەت لە بەرژەوەندی خویان بە كاردێنن كاتێك شتێك یاخود بڕیارێك لە بەرژەوەندی ئەوان نەبێت هەڵدەستن و ناڕەزایەتی دەردەبڕن و لەگەڵا ئەوەی ئەم ناڕەزاتییە هیچ بنەمایەكی  راستی بۆی نییە، ئەمەش یەكێكە لە خراپیەكانی هەلەتێگەیشتن لە دیموكراسیەت كە هەركەسە و لە بەرژەوەندی خوی بە كاری دەهێنێت لە بری ئەوەی وڵات پێش بخات بە پێچەوانەوە چەندین ساڵ دوای دەخات، دیموكراسیەت ئەوەیە كە تۆ داوای مافی خۆت بكەیت لە چوارچێوەی یاسا و راست و دروست و ماف لە گەڵ تۆبێت واتا كە داوای شتێك دەكەیت خەلك شاهێدیت بۆ بدەن و لەگەڵ تۆبن و بزانن كە تۆ لە سەرحەقی بۆ نمونە ئەم دوایانە لە پڕۆسەی خوێندن چەندین نمونەی زیندوبن كە زۆربەیان بێ بنەمابوون . 

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو