له‌ هه‌ولێر 12یانە و ریستۆرانت و کافی دیکە داخران

له‌ هه‌ولێر 12یانە و ریستۆرانت و کافی دیکە داخران

زاری کرمانجی :
له‌سه‌ر بڕیار و ڕاسپارده‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، لێژنه‌كانی  پشکنین و چاودێری قائیمقامیه‌تی ناوه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزار، ئه‌مرۆ شەمە 2021.7.31، بەھۆی پابەند نەبوون به‌بڕیار و ڕیكاره‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر و جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی، له‌ هه‌ولێر (12) یانە و ریستۆرانت و کافی دیکە به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون و سهر‌پێچی له‌ بڕیاره‌كان داخران و ڕێكاری یاسایش بەرامبەر به‌ خاوەنەکانیان دەگیرێته‌به‌ر.

جێگه‌ی باسه‌، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی لێژنه‌كانی  پشکنین و چاودێری قائیمقامیه‌تی ناوه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتو گوزار، به‌رده‌وامه‌ و ئامانج لێی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی ھاووڵاتیان و دڵنیابوونە لە جێبەجێکردنی ڕێنماییە ته‌ندروستیه‌كان و ڕێكاره‌کانی خۆپارێزی و بریار و ڕاسپارده‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر.