له‌ ئاكرێ ساڵانه‌ موسلمان و مه‌سیحی پێكه‌وه‌ جه‌ژنه‌ ئاینیه‌كانی یه‌كتر به‌رێوه‌ ده‌به‌ن

له‌ ئاكرێ ساڵانه‌ موسلمان و مه‌سیحی پێكه‌وه‌ جه‌ژنه‌ ئاینیه‌كانی یه‌كتر به‌رێوه‌ ده‌به‌ن

ره‌مه‌زان هه‌رنی – ئاكرێ : له‌ قه‌زای ئاكرێ كه‌له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ چه‌ندین پێكهاتەی جیاواز له شاره‌كه‌ پێكه‌وه‌ ژیاون ئێستاش به‌هه‌مان شێوه‌ پێكه‌وه‌ ده‌ژین و ته‌نانه‌ت جه‌ژنه‌ ئاینیه‌كانی یه‌كتریش پێكه‌وه‌ به‌رێوه‌ ده‌به‌ن.
وه‌حیدا پاشا ئاكره‌یی، چالاكوانی ئافره‌تان له قه‌زای ئاكرێ به‌ زاری كرمانجی گوت:" قه‌زای ئاكرێ خاوه‌ن مێژوویه‌كی كۆنه‌ له‌ بواری پێكه‌وه‌ ژیان گه‌یشتوته‌ ئه‌و راده‌یه‌ له‌ چه‌ندین گوندی سنوری ئاكرێ موسلمان و مه‌سیحی پێكه‌وه‌ ده‌ژین و له‌ ژیانی رۆژانه‌ یارمه‌تی ده‌ری یه‌كترن پێكه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن و بێ كێشه‌ ده‌ژین، كه‌ نمونه‌ی پێكه‌وه‌ ژیان له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ دروستیان كردووه‌ .
وه‌حیدا گوتیشی :" له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ تائێستا له‌ ئاكرێ پێكه‌وه‌ ژیان گرنگی خۆی هه‌بووه‌ ئێستا له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ته‌واوی جه‌ژنه‌ ئاینیه‌كانی موسلمان و مه‌سیحی پێكه‌وه‌ به‌شداری جه‌ژنه‌كانی یه‌كتر ده‌بن كه‌ ئه‌مه‌ش بۆتە هۆی ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ ژیان بناغه‌یه‌كی نوێ دروست بكات له‌ كوردستان به‌گشتی و ده‌ڤه‌ری ئاكرێ به‌تایبه‌تی، ئێستا موسلمان به‌شداری جه‌ژنی مه‌سیحیه‌كان ده‌كه‌ن و مه‌سیحیه‌كانیش به‌شداری جه‌ژنی موسلمانه‌كان ده‌كه‌ن .

زۆرترین بینراو