بەم رێنماییانەپێستت بپارێزە

بەم رێنماییانەپێستت بپارێزە

ئا- شەهلا رەشید
پایز وەرزێكی جوان و ئەفسوناویە كە تێیدا كەش و هەوا فێنك دەبێت، بەڵام لەوانەیە بۆ پێست بە وەرزێكی گونجاو نەبێت تایبەت بۆ هەندێك جۆری نەخۆشی پێست، بەڵام بەگرتنە بەری هەندێك رێنمایی و خۆپارێزی دەتوانین چارەسەری بكەین، دكتۆرە سەرگوڵا پسپۆری نەخۆشییەكانی پێست و جوانكاری لەم بابەتەدا گرنگترین كێشەكان دەخاتەڕوو.
- وشك بوونی پێس بەهۆی كم بوونی شێ لە هەوادا دەبێتە هۆی دروستبوونی توێشكی سپی لەسەر پێست و دەبێتە هۆی خوران و سووربوونەوەی.
- سەرهەڵدانەوە و خراپ بوونی ئێكزیما لەو كەسانەی ئەو نەخۆشییەیان هەیە بە تایبەت لە منداڵاندا.
- ئەو كەسانەی نەخۆشی گوڵیان هەیە بارودۆخییان خراپ دەبێت، بەهۆی گۆڕانی گەرمی و ساردی و زیاتر خواردنەوەی كافایین لەم وەرزەدا.
- ئەوانەی ئێكزیمای چەوریان هەیە لەم وەرزەدا خراپتر دەبن، تووشی توێشكی و سووربوونەوە دەبن لە ناو سەر، برۆ، كەپوو و سینگیان.
- نەخۆشی سەدەف،ی ئەو كەسانەی نەخۆشی سەدەفیان هەیە لە وەرزی هاوین بەرەو باشتر دەچن بەهۆی كاریگەری تیشكی خۆر، بەڵام لە وەرزی پایز خراپتر دەبن.
بۆ خۆپارێزی و كم كردنەوەی كاریگەری ئەم وەرزە لەسەر پێستمان، باشترین شت كم كردنەوەی ماوەی خۆ شوشتن و دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی ئاوی گەرم و لیفكە، هەروەها زۆر گرنگە كە كرێمە شێداركەرەوەكان بەشێوەیەكی رۆژانە بەكار بهێنین.

زۆرترین بینراو