ئەم هونەرمەندە دووبارە هەرای نایەوە

ئەم هونەرمەندە دووبارە هەرای نایەوە

ئا/ شەهلا رەشید
نەڤید زەردی هونەرمەندی كورد، بەرهەمێكی دوێتی لەگەڵا گیمس هونەرمەندی فەرەنسی بەرهەمهێناوە كە بەرهەمەكانی لە سێ كەناڵی جیاوازی یوتیوب ملیاران بینەریان هەیە.
پۆز نوێترین بەرهەمی ئەم گۆرانیبێژەیە ساڵانێكی زۆرە كاری بۆ دەكات ئەم كارە لەگەڵا گیمسە كە ناوبانگییەكی جیهانی هەیە و كارێكی زۆر تایبەتە، گیمس گۆرانیبێژ و میوزیسیانی فرەنسی و بە رەچەڵەك كۆنگۆلی كە لە میوزیكی هیپ هۆپ و ئار ئاند بی كار دەكات، ماوەی 14 ساڵە یەكێك لە هونەرمەندە پلە یەكەكانی ئەوروپایە و هەریەك لە ڤیدیۆ كلیپەكانی ملیۆنان بینەریان هەیە، ئەم بەرهەمە نوێیەی گۆرانیبێژی لاو نەڤید زەردی لە 9-9-2021 بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ لە كەناڵی تایبەتی خۆی بڵاودەكرێتەوە و بۆ یەكەمجارە هونەرمەندێكی كورد لەگەڵا هونەرمەندێكی جیهانی لەو ئاست و پێگە گرنگەی میوزیكدا كار بكات.
نەڤید زەردی گۆرانیبێژ و میوزیسیانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە 2004 دەستی بە كاری هونەری كردووە و لەسەر ئاستی هەرچوار پارچەی كوردستان ناوبانگی هەیە، چوار ئەلبووم و 30 گۆرانی سینگڵی و چەندین ڤیدیۆ كلیپی بڵاوكردووەتەوە و لە رێگەی كۆمپانیا تایبەتەكەی 12 گۆرانیبێژ هەیە، تێكست و ئاوازی بۆ ژمارەیەك لە هونەرمەندانی بینایش داناوە، بە ستایلی پۆپ و رۆك و هیپ هۆپ بەرهەمەكانی بڵاودەكاتەوە.


سەرچاوە/ رووداو

زۆرترین بینراو