ئەو زانیارییە گرنگانەی پێویستە دایكان و باوكان بیزانن

ئەو زانیارییە گرنگانەی پێویستە دایكان و باوكان بیزانن

ئەو فریاگوزارییانەی پێویستە دایكان و باوكان بیزانن لەكاتی روودانی هەر رووداوێكی نەخوازراو، بۆ ئەوەی یارمەتی منداڵەكانیان بدەن تا دەگەیەننە نەخۆشخانە.


ئا/ شەهلا رەشید


_ خنكان، زۆرجار منداڵان بەهۆی قوتدانی شتی جۆراوجۆر یا قوتدانی پاروی گەورە رووبەڕووی خنكان دەبنەوە، هەرگیز پەنجە مەكەرە قورگی منداڵەكەدا لەوانەیە حاڵی خراپتر بكەیت و زیاتر پاڵا بەو شتەوە بنێی كە لە قورگیدا ماوە،  پێویستە لەو كاتەدا منداڵا سەراوبن بكەیت و قاچەكانی بگریت  بەرز بكەیتەوە و لە پشتی بدەی تا ئەوەی لە دەمیدا هەیە بێتە دەرەوە و قورگی خاوێن ببیتەوە.
_ ئەگەر منداڵەكە نەوت یا شتێكی ژەهراوی خواردەوە هەوڵا مەدە بیڕشێنیتەوە، لەو حاڵەتەدا وا باشترە هەندێك ماستی پێبدەی.
_ كاتێك منداڵەكەت كارەبا گرتی سەرەتا كارەبایەكە ببڕە، دواتر سنگی بشێلە و هەڵبدە هەناسە بدات.
_ لەكاتی خوێنبەربوون و كەوتنە خوارەوە لە شوێنی بەرز، بە دانانی پارچە قوماشێك لەسەر برینەكە هەوڵبدە خوێنەكە رابگریت یا بە دەست شوێنەكە بە توندی بگرە، لەكاتی بەربوونەوە پێویستە دڵنیا بیت لەوەی هیچ شوێنێكی نەشكاوە پاشان منداڵەكە بیجوڵێنە چونكە لەكاتی شكان جوڵاندن خراپە و لەوانەیە كێشەكە گەورەتر بكەیت.

زۆرترین بینراو