چۆن دەزانی مندالَەکەت دەست درێژی بەرامبەر کراوە؟

چۆن دەزانی مندالَەکەت دەست درێژی بەرامبەر کراوە؟

منداڵان کاتێک دەست درێژییان دەکرێتە سەر کاردانەوەیان جیاوازە دەگۆریت لە منداڵێک بۆ یەکێکی تر ئەویش بەپێی:
١-تەمەنی منداڵەکە.
٢-چەند جار دەست درێژی بەرامبەر کراوە و چەند ئازاری بینیوە.
٣-کێ بەرامبەری کردووە.
بابەتی دەست درێژی سێکسی تایبەتە بە پزیشکی دادوەری و مامەڵە کردن لەگەڵ ئەو جۆرە حاڵەتانە بە پێی یاسای عێراقی دەبێت بگەڕیتەوە بۆ پزیشکی دادوەری بەڵام لەڕووی چارەسەری زۆر زەرورە لە لایەن پزیشکی دەروونییەوە بینرین.
ئەو کۆمەلًە نیشانەی خوارەوە ئەگەر یەک دووانیکت لە منداڵت بینی مانای ئەوە نییە راست بیرت بۆ دەست درێژی بچێت بەڵکو دەبێت زۆربەی خاڵەکانی تێدابێت:
-منداڵەکە لە جاران گۆشەگیرتر و بێدەنگتر دەبێت و حەزی لە یاریکردن و هاوڕێیەتی نامینێت.
٢-بەبێ هیچ هۆکاریک منداڵەکە لەخۆیەوە دەست بە گریان دەکات.
٣-کردنی میز بەخۆیدا و جێگا تەڕ کردن شەوان لەکاتی نوستن دەست پێدەکات.
٤-منداڵەکە دەست دەکات بە پرسیاری جیاواز بۆ نمونوە لە دایکی دەپرسێت :هەموو کەس دەبێت نهێنییەکی هەبێت بەکەسی نەڵێت؟
٥-لەجاران زووتر توڕە دەبێت و هەندێکجار بێهۆکار توڕە دەبێت.
٦-بێ هۆکاری جەستەیی سەر ئێشەی منداڵەکە دەست پێدەکات و بەدایکی دەڵێ سەرم دێشی.
٧-بە ئاسانی ناچێتە ناو خەو وەک جاران و کە کەوتە خەو خەوی ناخۆش دەبینێت و لەخەوی بەئاگا دەهێنێت.
٨-لە قوتابخانە دوا دەکەوێت و لە خوێندن وەک جاران نامێنی.
٩-لەسەر جەستەییان ئاسەواری زەبری دەرەکی هەیە بەتایبەتی لە کۆئەندامی زاوزێی سووربوونەوە یان ئەستوربوون کە ناتوانێت بەجوانی وەک جاران بروات یان دابنیشێت.١٠-لە هەرزاکاران هەندی نیشانەی تر هەیە وەکو جاران جلی ئاسایی ناپۆشن و شێوازی پۆشاکیان دەگۆرێت و بەبێ بوونی سەرچاوە هەر رۆژەو شتێک دەهێننەوە وەک جانتا بۆن ....هتد.

 

 د. دیلمان ئازاد حسن 
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر