ئەو نامەی 95 ساڵ لە ناو دەریا مایەوە

ئەو نامەی 95 ساڵ لە ناو دەریا مایەوە

زاری كرمانجی – مەهدی محەممەد : كچێكی ئەمەریكی بۆتڵێكی شووشە لە قەراغ دەریا دەۆزێتەوە كە نامەیەكی تێدابووە 95 ساڵ بەر لە ئێستاوە نوسراوە و دەداتەوە دەست خاوەنەكەی.
جێنیفەر دۆكەر خاوەنی كۆمپانیایەكی گەشتی بچوكە، بەبەلەمەكەی لە ڕووباری چیبۆگان و دەریاچەی هورۆن لە میشیگان دا دەخولایەوە تاكو گەشتیاران چێژ لە بینینی پاشماوەی سێ كەشتی دێرین وەربگرن.
لەو گەڕانەدا دۆكەر لە ژێر بەلەمەكەیدا بوتڵێكی بچووكی سەوزی دۆزیەوە كە 10 پێ لە ژێر ئاودا بوو، دەڵێ‌"سەرەتا وامزانی تەنها بوتڵێكی ئاساییە، بەڵام كە هەڵمگرتەوە، بینیم كاغەزێكی تێدایە، كاغەزەكەم بەئامرازێكی بچووك دەرهێناو بەنەرمی كردمەوە بۆ خوێندنەوەی ناوەڕۆكەكانی، كە بەرواری تشرینی دووەمی 1926 لەسەر بوو و خوێندیەوە : ئایا ئەو كەسەی ئەم بوتڵەی دۆزیوەتەوە كاغەزەكەی لەناوەوە بۆ جۆرج مۆرۆ لەچیپۆگانی میشیگان دەگێڕێتەوە و پێمان دەڵێت لەكوێ دۆزراوەتەوە ؟ .
دوای وشكردنەوەی نامەكە لە مۆزەخانەیەكی ناوخۆیی شارەكە، دۆكەر چەند وێنەیەكی بوتڵەكە و ناوەڕۆكی پەیامی نامەكە لە ئەكاونتی فەیسبوكی كۆمپانیاكەی بڵاو دەكاتەوە، بەو هیوایەیی كەسێك بیبینێت و خاوەنەكەی بناسێت .
دۆكەر دەڵێت"كاتێك بەیانی دواتر لەخەو هەستام، ئەم بلۆگە زیاتر لە 100 هەزار جار بەشێوەیەكی بەرفراوان بڵاوببووە و 6هەزار كۆمێنتی خەڵكی كە هەندێكیان ئامۆژگاریی بوون و بەشێكیان ئامانجیان بوو كە زیاتر لە ناوەڕۆكی چیرۆكی ئەو پەیامە بزانن" .
لە ڕۆژی باوكاندا دۆكەر، تەلەفۆنێكی لە ژنێكەوە بە ناوی میشێل پریمۆ بۆ هات و گوتی كچەكەی جۆرجە كە ئەو نامەیەی نووسیوە .
پریمۆ كە ئەكاونتی فەیسبووكی نییە، باسی لەوە كرد كە ئەو كاتێك وێنەی نامەكە بینیوە، هێڵی باوكی ناسیوە، هەرچەندە نزیكەی 20 ساڵ پێش لەدایكبوونی نووسیویەتی، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە باوكی لە 17 یان 18هەمین ساڵیادی لەدایكبوونیدا پلانی بۆ داناوە. 
ئەو كچە ئاماژەی بەوەدا كە باوكی كەسێكی هەست ناسكە بووە و پێشتریش شتی لەو جۆرەی كردووە، وەك بینیویەتی لە گەشتێكی خێوەتگەی خێزانیدا بوتڵێكی هاوشێوەی لەدەریاچەی هورون فڕێداوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە باوكی لەساڵی 1995 دا كۆچی دوایی كردووە، دۆزینەوەی ئەو نامەیەش چەندین بیرەوەری جوانی بۆ گەڕاندوەوە
پریمۆ ڕەتیكردەوە بوتڵ و نامەكە لە جێنیفەر وەربگرێتەوە و گوتی : كارە راستەكە ئەوە بوو، كە نامەكە لای ئەو بمینێتەوە".
لە ئێستادا نامە و بوتڵەكە لە سندوقێكی شوشەیی داندراوە بۆ ئەوەی گەشتیاران بیبینن . 

 

زۆرترین بینراو