ئەو کچە نەوجەوانەی لە یانەی شەوان چەندەها جار دەستدرێژیی سێکیی کراوەتە 

ئەو کچە نەوجەوانەی لە یانەی شەوان چەندەها جار دەستدرێژیی سێکیی کراوەتە 

. پسپۆری پزیشکی دادەوەری

پۆلیس کچێکیان هێنا بۆ پزیشکی دادوەری، تا پشکنینی کچێنی بۆ بکەین، چونکە لە یانەیەکی شەوانە کاریکردووە کە پۆلیسی لێ یٔاگادارکرابووەوە کە کاری سیکسفرۆشی تێدا دەکرێت!

کچەکە چیرۆکی ژیانی خۆی بەمجۆرە بۆم باسکرد:

"من تەمەنم ١٥ ساڵە، دایک و باوکم بەهۆی کێشەی خێزانییەوە لەیەکتر جیابوونەوە و هەریەکەیان بەرپرسیارێتیی ژیانی خۆی هەڵگرت و کەسیان منیان لە خۆ نەگرت"

ڕۆژێک لە ڕۆژان هاوڕێیەکی کچەکە وەکو فریادڕەس خۆی پیشاندەدات و دەڵێ ڕیگەچارەیەکم بۆت هەیە.

"وتی وەرە لەو یانەی شەوانەیە کار بکە کە منی لێم، کێشەی جێگە و ڕێگەی مانەوەت نامێنێ و مووجەیەکی باشیش وەردەگریت!" کچە هەڵخەڵەتێنراوەکە وای وت!

یٔێستا دەرکەوتووە شەوانە خاوەنی یانەی شەوانەکە یٔەم کچەی بە دەرمان بێهۆشکردووە و کاری سێکسفرۆشی پێکردووە، لەکاتێکدا یٔەم کچە تەمەنی یاسایی پێگەیشتوویی تەواو نەکردووە و تەمەنی خوار هەژدە ساڵە!

کەسانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ لەڕووی یاساییەوە، یٔەگەر خۆیشیان رازی بە پەیوەندی سێکسی ئەوە هەر بە دەست درێژی سێکسی لەقەڵەم دەدریت و تاوانە، چ جای یٔەوەی بێ ڕەزامەندی و یٔاگاداری خۆیان و بە بەکارهێنانی ماددەی بێهۆشکەر!

لێرەدا کۆمەڵگە و خێزان دەبێ بزانن هەڵوەشانەوەی خێزانێک چ کارەساتێک دێنێت بۆ منداڵ و نەوجەوانانی یٔەو خێزانانە و لەوانەیە ژیانیان وێران بکات.

هەروەها هاوڕێی بەدخو دەتوانێت یٔاییندەی منداڵ و نەوجەوان بەو شێوە کارەسات یٔامیزە تێکبدات و پەلکێشی بکات بۆ کاری نەشیاو.

بازرگانانی سێکسفرۆشی و لەشفرۆشیش سڵناکانەوە لە فرۆشتنی هەست و جەستەی تەنانەت منداڵ و هەرزەکارانیش بۆ پەیداکردنی پارەی زیاتر!

جێی خۆیەتی کۆمەڵناس و دەروونناسان بە جددی یٔەم حالەتانە وەربگرن و رێنمایی دەزگا تایبەتمەندەکان و خیزان و تاکەکان بکەن تاوەکو یٔەم حالەتانە نەبنە چیرۆکی ژیانی کەسانی دیکە، چونکە دەکرێ هەر یٔەم منداڵ و نەوجەوانانە باش یٔاراستە بکرێن و تاکی بەسوودیان لێ دەربچێت بۆ خێزان و کۆمەڵگە و نیشتیمان.

زۆرترین بینراو