بڕی ئەو پارەیە دەدرێتە كارمەندانی سەر سەندوقەكان دیاری كرا

بڕی ئەو پارەیە دەدرێتە كارمەندانی سەر سەندوقەكان دیاری كرا

زاری كرمانجی: بڕی ئەو پارەیە دیاری كرا كە دەدرێتە كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە" لەكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی كۆمسیاراندا بڕیاردرا ، بڕی 150 هەزار دینار و نووسراوێكی سوپاسنامەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دەدرێتە كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان بەتایبەت ئەوانەی كە فەرمانبەری حكومەتن، هەروەها بڕی 250 هەزار دینار دەدرێتە ئەو دەرچووانەی زانكۆ و پەیمانگەكان كە دانەمەزراون و دەبنە كارمەندی سەر سندوقەكانی دەنگدان لە ڕۆژی هەڵبژاردندا".

زۆرترین بینراو