دوو كەس بە رووداوی هاتووچۆ بریندار بوون

دوو كەس بە رووداوی هاتووچۆ بریندار بوون

زاری كرمانجی-سۆران:
ئەفسەری هاتووچۆی سۆران عەدنان عوبێد، لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبوك بڵاوی كردۆتەوە كە ئەمڕۆ 3-7-2021 ڕووداوێکی ھاتووچۆ لەجۆری لێکدان لەنێوان 3 ئۆتۆمبێل لە گوندی خەڵکان لەسەر ڕێگای سۆران ـ چۆمان  روویداوە، کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێلی خۆی کیشاو به تانکه‌ری ئاو که وه‌ستا بووه و خەریکی تێکردنی ئاوی ماڵان بووه و دواتر خوی کیشاوه به ئۆتۆمبێلێکی جۆری شوفلێت ئۆپتڕا".
ئەوەشی خستۆتە روو " بەداخەوە بەھۆی ڕووداوەکەوە دوو کەس بە سەختی بریندار بوونە.