چۆن بە خۆراك تەندروستی پێستت دەپارێزی؟

چۆن بە خۆراك تەندروستی پێستت دەپارێزی؟

ئا/ شەهلا رەشید
پێست زۆر گرنگە پێویستە بە هۆشیارییەوە مامەڵەی لەگەڵا بكرێت، بۆ ئەوەی تووشی برین و چرچی و وشكبوونەوە نەبێت، زۆر بەرهەمی جوانكاری هەن كە پێست بە شێداری دەهێڵنەوە، بەڵام باشترە پێست لە رێی خۆراكەوە بەهێز بكرێت، چونكە خۆراكی تەندروست بڕێكی زۆر كانزا و ڤیتامین بە پێست و تەواوی لەش دەگەیەنێت، لێرەدا باس لەو ژەمانە دەكەین كە بەسوودن بۆ پێست.
_ ژەمی دەریایی ناوەڕاست، ئەم ژەمە تەندروستە بە ژەمی دەریایی ناوەڕاست ناسراوە،  بریتیە لە ئامادەكردنی ماسی بە زەیتی زەیتون و میوە و سەوزە گەڵاكان، ئەم خۆراكانە دەتوانن پێست بە شێوەیەكی سروشتی بهێڵنەوە، چەرەزات و زەیتی زەیتون و تەماتە خۆراكی گرنگن لەم جۆرە ژەمە خۆراكییەدا.
هەموو ئەم پێكهاتە خۆراكیانە بڕێكی زۆر دژەئۆكسیدیان تێدایە كە پێست دەپارێزن دژی تیشكی خۆر، هەروەها گرنگە بۆ پارێزگاریكردن لە میلاتینی پێست كە هۆكارێكی سەرەكییە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست، بڕێكی زۆر ئۆمێگا 3 بە لەش دەبەخشێت و باشترین چەوریە بۆ پارێزگاریكردن لە پەردەی خانەكان.
_ كم خواردنەوەی ئاو بە كوشتنی لەسەر خۆی خانەكان دادەنرێت، چونكە ئاو نە تەنیا شێداری بە پێست دەبەخشێت بەڵكۆ یارمەتی كردنە دەرەوەی ژەهری لەش دەدات لە رێی میزەوە، ئەگەر ئاوی پێویست نەخۆیتەوە رۆژانە پێست تووشی سستی و وشكبوونەوەی بەردەوام دەبێت ئەگەر ئاو خواردنەوەت لە بیر كرد دەتوانیت سوود لە خواردنی میوە وەربگریت بۆ دەستكەوتنی ئاوی پێویست.
_ سەوزەوات، ئەگەر وازت لە خواردنی گۆشتی سوور هێنا ئەوە پێویستە بڕێكی زۆر سەوزە و میوە بخۆیت، بۆ ئەوەی رەنگی پێست بە سروشتی خۆی بمێنێتەوە چونكە ژەمی رووەكی بڕێكی زۆر دژەئۆكسیدی تێدایە كە پێست لە زیانی خانەكان دەپارێزێت، هەروەها پێویستە زەیتی گوڵەبەرۆژە و زەیتی زەیتون و تۆوی كەتان زیاد بكرێت چونكە بڕێكی زۆر پرۆتین و چەوری تەندروست بە لەش دەدات.
_ ئەو خۆراكانە بخۆ كە دەوڵەمەندن بە پرۆتین و لاوازن لە رووی كاربۆهیدراتەوە، ئەم جۆرە ژەمە خۆراكییە یارمەتی كم كردنەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵا دەدات، پێویستە دوور بكەویتەوە لە خواردنی نانی سپی، شەعرییە بە هەموو جۆرەكانیەوە و شەكری سپی، بۆ ئەوەی پێستت بە درەوشاوەی بمێنێتەوە. 

زۆرترین بینراو