لە بێرمەساردی بناری هەڵگورد بەسەدان مشک و جرج لەناوچوون

لە بێرمەساردی بناری هەڵگورد بەسەدان مشک و جرج لەناوچوون

زاری کرمانجی- سیدەکان: بەهۆی لەناوچوونی سەدان زیندەوەر لەناو بێرمەساردی ناوچەی سیدەکان، مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێک لە ئارادایە. 
ئەنوەر دۆڵەمەڕی، سەرۆکی سەنتەری بارزان بۆ ژینگەپارێزی و شاخەوانی بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: لە دوو ڕۆژی رابردوو سەردانی بێرمەساردم لە بناری چیای هەڵگورد کرد، بەڵام کەس نەیدەتوانی لەبەر بۆنی ناخۆش خۆی لەم ناوە ڕابگرێت، چونکە بە سەدان مشک و جرج و زیندەوەری دیکە لەناو بێرمەکە لەناوچوونە و ژینگەی ئەو ناوچەیەیان شێواندووە و سەرچاوەی ئاوی ئەو کویستانەیان پیس کردووە. 
گووتیشی: ئەو ناوچە گەشتیارییە بەجۆرێک تێکچووە و شێواوە، کەس ناتوانێت خولەکێکیش لەسەر بێرمەکە خۆی ڕاگرێت، مەترسی هەیە ڤایرۆسێک لەم ناوە بڵاو بووبێتەوە، یان بە دەستنی ئەنقەست ئاوی ئەم ناوچە گەشتیارییە دەرمانی کوشندەی تێکرابێت، بۆیە پێویستە لایەنی پەیوەندیدار لەڕێگای لێژنەیەکی پسپۆڕەوە لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوە بکات و بەپێی ڕێنمایی تەندروستی هەڵمەتێکی ژینگەیی بۆ خاوێنکردنەوەی ئەم ناوچەیە بکرێت و ئەو زیندەوەرە لەناوچووانە بنگڵ بکرێن، ئەگینا مەترسی تەشەنەکردنی لێدەکرێت.

زۆرترین بینراو