بۆ یەکەمینجار  کۆلیژێکی شوێنەواری لە کوردستان دەکرێتەوە

بۆ یەکەمینجار کۆلیژێکی شوێنەواری لە کوردستان دەکرێتەوە

 موڕشید برادۆستی - هەولێر : ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات" هەوڵی زۆرمانداوە بۆ کردنەوەی کۆلیژێکی شوێنەوار, ڕەزامەندی وەزیر و بریکار و سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین وەرگیراوە و لە داهاتووەکی نزیک بۆ یەکەمینجار کۆلیژی شوێنەوار دەکەینەوە .  

د . زێدان رەشید برادۆستی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند" تا ئێستا هیچ زانکۆیەک لە کوردستان بوونی نییە بە ناوی " شوێنەوار " ئەوەی هەیە تەنها بەشی شوێنەوارە, هاوشێوەی پێنج زانکۆی عێراق کۆلیژی شوێنەوار لە کوردستانیش دەکرێتەوە .  

زیاتر گووتی" لەبەر گرنگی کوردستان لە بواری مێژووی و زانستی شوێنەوار و هەبوونی ڕێژەیەکی زۆری پارچە شوێنەوار, پێشنیارمان کردووە بەشی شوێنەواری زانکۆی سەلاحەدین بکرێتە کۆلیژی شوێنەوار .

 د . زێدان برادۆستی, دووپاتی کردەوە" پێشنیارەکەمان لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵا و بریکار و سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و ئەنجومەن و سەرۆک بەش و کۆلیژی ئادابی زانکۆیەکە قبوول کراوە, لە داهاتوویەکی نزیک  کۆلیژی شوێنەوار لە زانکۆی سەلاحەدین دەکرێتەوە و کارەکانی دەچێتە واری جێبەجێ کردن, ئەمەش سوودی زۆر بۆ قوتابیان دەبێ و بە یەکەمین کۆلیژی شوێنەواریش دادەندرێت لە هەرێمی کوردستان

زۆرترین بینراو