لە شەقڵاوە بارەگای هێزی خەبات کرایەوە

لە شەقڵاوە بارەگای هێزی خەبات کرایەوە

محەمەد ئامۆکەیی-شەقڵاوە: هاوشێوەی شارو شارۆچکەکانی تری باشوری کوردستان، لە قەزای شەقڵاوەش، ساڵیادی ریفراندۆم بەکردنەوەی بارەگایەک کرایەوە.
هیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسی لەقی 24ی سەفین، بە زاری کرمانجی راگەیاند" ئەمڕۆ بارەگای هێزی خەباتی شەقڵاوە مان کردەوە، هێزی خەبات، ئەو ئۆرگانەیە کە پێک دێت لەو قارەمانانەی شۆڕشی گوڵان و دواتر، کە خانەشین کراون، جا بۆئەوەی ئۆرگانێک هەبێت بتوانێت کاروبارەکانیان لە دام و دەزگا جۆراو جۆرەکانی حزب و حکومەت ڕاپەڕێنێ، ئەو یەکەیان بۆ دامەزراوە.
هیوا ئەحمەد ئەوەشی گووت" ئەو ئۆرگانە هێزێکی نەرمی بێ چەکە، بۆیە ناوی هێزی خەباتە چونکە، خەبات قۆناغی جۆراو جۆر بەخۆوە دەبینێ، ڕۆژگاری ئەمڕۆش خەباتی سیاسی و ڕێكخراوەیی و دەنگدان و هەڵبژاردنەکان و هتد..بەشێکن لەهەمان ئامراز، بۆ ئامانجە مەزنەکە، جگە لەوەش بۆ کارو باری کۆمەڵایەتی و بۆنە نەتەوەیی و گشتیەکانیشدا دەتوانرێ کەڵک لە وزەو توانایان وەربگیرێت .
لەهەمان کاتدا پێشمەرگە خانەنشینکراوەکان دەتوانن وەک ئۆرگانێکی مەرجەعی خۆیان سکاڵاو کاروبارەکانیان لەبابەتی نەخۆشی و پەککەوتەیی و زۆر شتی تر، ڕووبەڕووی ئەوان بکەنەوە.

زۆرترین بینراو