لە شەقڵاوە دەستکرا بە لێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا

لە شەقڵاوە دەستکرا بە لێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا

محەمەد ئامۆکەیی_ زاری کرمانجی: ئەمڕۆ لە سنووری قەزای شەقڵاوە دەستکرا بەلێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ئەو پزیشک و کارمەندانەی پێشتر ناوی خۆیان تۆمارکردبوو.

د.نورجیهان عەلی شەعبان، بەڕێوەبەری تەندروستی شەقڵاوە بەزاری کرمانجی راگەیاند" ئەمڕۆ بەشی کوتانمان لە نەخۆشخانەی شەقڵاوە و بنکەی شەهید ملازم کەریم، لەپیرمام بەسەرکردووە، بەمەبەستی ئاگاداربوون لەچۆنیەتی لێدانی پێکوتەی کۆرۆنا."

دەشڵێت" لەگەڵ هاتنی ڤاکسین بۆ سنووری شەقڵاوە، بەشێکی بەرچاو لە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەیانەوێت پێکوتەی کۆرۆنا وەربگرن، لەیەکەم رۆژی دابەشکردنی ڤاکسین، چەند کارمەند و پزیشکێکی تەندروستی ژەمی یەکەمیان وەرگرت و بۆ رۆژانی داهاتووش بەردەوامی دەبێت.

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو