لە ئاكرێ‌ ساڵانە رێژەی چاندنی گەنم زیاد دەكات

لە ئاكرێ‌ ساڵانە رێژەی چاندنی گەنم زیاد دەكات

رەمەزان هەرنی - ئاكرێ : لە سنوری ئاكرێ‌ ساڵانە رێژەی چاندن و بەرهەمهێنانی گەنم زیا دەكات، ئەمساڵیش زیاتر لە پار زەوی ئامادەكراوە بۆ چاندنی گەنم .
ئەحمەد جەمیل , بەرێوەبەری كشتوكاڵی ئاكرێ‌ بە زاری كرمانجی گوت :" ئەمساڵ وەك پاڵپشتی بۆ ئەو جووتیارانەی زەوی ئامادەكراویان هەیە بۆ چاندنی گەنم بنە تۆمان دابەشكردووە بەسەر جووتیاران بڕی 61 تۆن گەنم بە رێگای مەرەشە ئاو دەدرێت دابەشمان كردووە سەر جووتیارانی دەڤەرە كە لەگەڵ 52 تۆن بنەتۆ بۆ ئەو جووتیارانەی بە باران گەنمەكانیان ئاو دەخۆاتەوە .
ئەحمەد گۆتیشی:" لە ئێستاوە نانووسین بۆ وەرگرتنی گەنم لەسایلۆكان دەستیپێكردوە بەرێگای تیمەكان رووبەری زەویەكان دەگرن بۆ ئەوەی لە وەرزی هاوین كارەكە بە ئاسانتر بەرێوە بچێت لە چوونیەتی وەرگرتنی گەنم .
ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو : ساڵانە رێژەی چاندن و بەرهەمهێنانی گەنم زیاد دەكات و ئەمساڵ بەشێوەیەكی بەرچاو زەوی زیاتر لە پار ساڵ ئامادەكراوە ساڵی 2018 لە دەڤەرەی ئاكرێ‌ 110 هەزار تۆن زەوی بە گەنم چێنرابوو كە بڕی 49 هەزار تۆن بەرهەمی بۆ ئەمساڵ رێژەكە زیادیكردوە بۆ 120 هەزار تۆن كە پێشبینی دەكرێت 54 هەزار تۆن گەنم بەرهەمی ئەمساڵی جووتیاران بێت.

زۆرترین بینراو