لە سۆران نەشتەرگەریەكی گەورە بۆ ئافرەتێكی خاوەن پێداویستی تایبەت ئەنجامدرا

لە سۆران نەشتەرگەریەكی گەورە بۆ ئافرەتێكی خاوەن پێداویستی تایبەت ئەنجامدرا

زاری كرمانجی-سۆران:
 پزیشكێكی پسپۆری لە دایكبوون و نەزۆكی منداڵان لە نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران، خۆبەخشانە نەشتەرگەریەكی گەورە بۆ ئافرەتێك بەسەركەوتووی ئەنجام دەدات.
 لەمبارەوە رێزان محەمەد، راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند "دوای ئەوەی ئافرەتێكی خاوەن پێداویستی تایبەت تەمەن 41 ساڵ، پێویستی بەنەشتەرگەری خێرا هەبوو، بەهۆی سەختی نەشتەرگەریەكە هیچ پزیشكێك ئامادەنەبوو نەشتەرگەری بۆ بكە، خۆشبەختانە دكتۆرە مهاباد دلاوەر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران و پزیشكی پسپۆری لە دایكبوون و نەزۆكی نەشتەرگەریەكەی بەسەركەوتووی بۆ ئەنجامدا".
گووتیشی "نەشتەرگەریەكە بەهۆی دروستبوونی گرێیەكی گەورە لە منداڵدانی نەخۆشكە، دكتۆرە ناچار بوو بە هەڵگرتنی رەحمی نەخۆشەكەو لە ئێستاشدا تەندروستی زۆرباشە.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو