لە بارەی سكچوونەوە هۆشداری دەدرێت

لە بارەی سكچوونەوە هۆشداری دەدرێت

 زاری كرمانجی- خەندان: 

وەرزی هاوین هەرچەندە بە وەرزی چالاکی ناسراوە و زۆرترین کاتەکانی دەتوانرێت سود لە گەرماو تیشکی خۆر ببینرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم وەرزە بە وەرزی نەخۆشی و پەتا ناسراوە و بەهۆی ئەوەی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما هۆکارن بۆ نەخۆشی کە باوترینیان پەتای سکچونە. 

سکچون بەهۆی بەکتریاوە کە باوترینیان بەکتریای سالمۆنێلا و کامپیلۆبەکتەرەوە، کە لە ریخۆڵەدان رودەدات، چونکە لەکاتی گەرمای بەرزدا پەستانی خوێن دادەبەزێت و سوڕی خوێن چالاکی کەمتر دەبێت و بڕێکی کەمترخوێن دەگاتە ریخۆڵە، کە ئەوەش هۆکارێکە بۆ توشبون بە سکچون.  

بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما، بەکتریاکان کە هۆکارن بۆ نەخۆشی نەک تەنها ڕێژەیان زۆرتر دەبێت، بەڵکو زۆرتر دەمێننەوە، ئەوەش زۆرتر کار لەوکەسانە دەکات کە بەرگریان کەمە و ئافرەتانی دوگیان و منداڵان و بەتەمەنەکان.

بەپێی سەرچاوە پزیشکییەکان، ئەگەر ئەم سکچونە لە سێ جار زیاتر بو لە رۆژێکدا ئەوا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت، لەم وەرزەدا گرنگترین شت کە پێویستە هاوڵاتیان زۆر ئاگاداری بن پاک و خاوێنیە بەتایبەت ئاگاداری خواردنی گۆشت بن، چونکە گونجاوترین شوێن بۆ گەشەکردنی بەکتریای سالمۆنێلا گۆشت و گۆشتی قیمەیە. 

هاوکات رێنمایی هاوڵاتیان دەکرێن بەوەی، لەکاتی برژاندنی گۆشتدا هەوڵ بدرێت باش ببرژێنرێت، یاخود کوڵاندنی لە سەرو 70 پلەوە بۆ زیاتر لە 10 خولەک، پێویستیشە بە باشی ئاگاداری هەڵگرتنی شیر و خواردنەوەی ئاو بین، هەروەها دەستەکان بشۆدرێن و میوە و سەوزەکان پێش خواردن بە باشی بشۆدرێنەوە. 

ئەوەش خراوەتەڕو، توشبون بە پەتای سکچون یەکێکە لە پەتاکان کە خێراتر لە یەکێکەوە بۆ یەکێکی تر دەگوازرێتەوە و سەلمێنراوە، کە ئەم پەتایە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت، پێویستە کەسی توشبو لەکاتی توشبون و چاکبونەوەیدا زۆرترین بڕی شلەمەنی و ئاو بخواتەوە بۆ رێگەگرتن لە وشکبونەوە.  

زۆرترین بینراو