لە سۆران كۆمەڵێك پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێت

لە سۆران كۆمەڵێك پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێت

زاری كرمانجی - لە سۆران كۆمەڵێك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە بواری ئاو و رێگاوبان و ئەو پرۆژانەی بە نیوەرۆ ماونەتەوە تەواو دەكرێن. 
هەڵگۆرد شێخ نەجیب، قایمقامی شارۆچكەی سۆران، بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی دەڵێ:" كۆمەڵێك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنوور سۆران جێبەجێ دەكرێن، بەڵام زیاتر گرنگی بە پرۆژەكانی ئاو و رێگاوبان دراوە، بەتایبەتی ئەو شەقامانەی بەشێكیان دروست كراون، یان زۆر تێكچوونە و هاووڵاتیان گلەییان هەیە، لەگەڵ ئەوەی لە هەندێك شوێن كێشەی ئاو هەیە، بۆ نموونە لە خەلیفان و چەند شوێنێكی دیكە دەمانەوێت كێشەی ئاو لەو ناوچانە چارەسەر بكەین، لەگەڵ ئەو پرۆژانەی تەواو نەكراون دەمانەوێت هەر چۆنێك بێت بودجەیان بۆ تەرخان بكرێت و تەواو بكەین و بكەونە خزمەتی هاووڵاتیانەوە، چونكە ئەگەر ئەو پرۆژانە تەواو نەكرێن ئەوەی كراوە ئەویش تێكدەچێت، بۆیە زۆر تەركیزمان كردۆتە سەر ئەو پرۆژانە، بۆ ئەوەی هەرچی زووە تەواو بكرێن، ئەو پرۆژانە كاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر بووژانەوەی دۆخی ئابووری ناوچەكە دەبێت.

زۆرترین بینراو