لە سۆران.. هەزاران كەس ڤاكسینیان وەرگرتووە

لە سۆران.. هەزاران كەس ڤاكسینیان وەرگرتووە

پشتیوان كەریم -سۆران
 بەرپرسی نەخۆشییە گوازراوەكان لە بەرێوەبەرایەتی تەندروستی  سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند " لە 24 كاتژمێری رابردوو لەسەنتەری كۆڕۆنا 60 پشكنین بۆ هاووڵاتییان ئەنجام دراوەو 13 تووشبووی نوێ تۆماركراون لەوانە 3 تووشبووی دانیشتووی مێرگەسۆر بوون، هەروەها 10 تووشبووش خەڵكی قەزای سۆرانن".
سەبارەت بە خواستی هاووڵاتییانیش لەسەر لێدانی ڤاكسین، جەواد مەهدی گووتی " تاكو ئێستا لەسەنتەرەكەمان 3000  ژەم ڤاكسین دابەشكراوە، بەشی هەرە زۆریشی ژەمی دووەمیشیان وەرگرتووە"
لە دوایشدا گووتی " چاوەڕوانین لە سەرەتای هەفتەی ئایندە گەڕێكی دیكەی پێكوتەی ڤاكسین، بگاتە سەنتەرەكەمان لەگەڵ گەیشتنی خێرای كووتان زیاتر دەكەین، چونكە زۆربەیان نۆرەیان گرتووە بۆ وەرگرتنی ئەم ماكوتەیە."

زۆرترین بینراو