لە بارەی پێوەری زیرەكەوە وەزارەتی كارەبا راگەیاندنێكی بڵاو كردەوە

لە بارەی پێوەری زیرەكەوە وەزارەتی كارەبا راگەیاندنێكی بڵاو كردەوە

لەبارەی پێوەری زیرەکەوە وەزارەتی کارەبای هەرێم حەوت بڕیاری نوێی بۆ خێرا بەڕێوەچوونی ئەو پرۆژەیە دەرکرد.  
  
بەپێی راگەیەرنراوێکی وەزارەتی کارەبا ، ئامانج لەو بڕیارانە ئەوەیە هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەی پێوەری زیرەك خێراتر بكرێت بۆ ئەوەی بۆ زستانی ئەمساڵ سەرپێچیەكان و زیاد بەفیڕۆچوونی كارەبا كەم بكرێتەوە.  
  
دەقی بڕیارەکان:  
  
1- لەكاتی لەكاركەوتنی پێوەری زیرەك كۆمپانیای جێبەجێكار پێوەرەكە بۆ هاوبەشەكە ناگۆڕێت، دەبێت بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی كارەبا پێوەرەكە بگۆڕێت.  
  
2- بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبا دەسەڵاتیان پێدرا لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكار پێكەوە پێوەر ببەستن.  
3- لەپێناو كەمكردنەوەی كاتی كاركردن بڕیاردرا لێژنەی سەرپەرشتیاریی پرۆژەكە و لێژنەی رادەستكردنی كار ببنە یەك لێژنە.  
  
4- پلانی هەڵگرتنی رۆتین لە پرۆژەكەدا دادەڕێژرێت و جێبەجێ دەكرێت.  
  
5- هەر پێوەرێك لەكار بكەوێت چاكبكرێتەوەو هۆكاری تێكچوونەكەشی  دیاری بكرێت.  
  
6- هاندان و پاڵپشتی تەواویی ئەو كارمەندو فەرمانبەرانە بكرێت كە بەخەمخۆری و دڵسۆزییەوە كارەكانیان بەڕێوەدەبەن، بەپێچەوانەوە كەسی كەمتەرخەم سزا بدرێت.  
  
7- هەر 7 رۆژ بۆ 10 رۆژ راپۆرتێكی تایبەت لەسەر چۆنیەتی ئیشكردن و بەڕێوەچوونی پرۆژەكە بخرێتە روو

زۆرترین بینراو