لە سۆران زیاتر لە 20 هەزار كەس ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە

لە سۆران زیاتر لە 20 هەزار كەس ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە

زاری کرمانجی-سۆران:
 جەواد مەهدی بەرپرسی سەنتەری چارەسەری نەخۆشە گوازراوەكان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، بە زاری کرمانجی گووت " لە سنووری سەنتەرەكەمان كە هەرچوار قەزاكانی (سۆران، رواندز، مێرگەسۆر، چۆمان) لەخۆدەگرێت، تا ئێستا زیاتر لە 20 هەزار كەس ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە، لە ئێستاشدا خواستی هاووڵاتییان زۆر زیادی كردووە لەسەر وەرگرتنی ڤاكسین و بەشێوەیەكی بەرچاو رۆژانە فۆڕمی ئۆنلاین پڕ دەكەنەوەو دوای گەڕانەوەی ناوەكانیان، سەردانی سەنتەرەكەمان و بنكە تەندروستییەكانمان دەكەن، لە شارو شارۆچكەكانی دەڤەرەكە بۆ وەرگرتنی ڤاكسین".
 ئاماژەی بەوەشدا " بۆ مامۆستایانیش چەند بنكەیەكی تایبەت دیاریكراون بۆ پێدانی ڤاكسین، پێویستە تا 15ی ئە مانگە هەموو مامۆستایان ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن، بەڵام دوای ئەم بەروارەش پێدانی ڤاكسین بە مامۆستایان بەردەوام دەبێت.

زۆرترین بینراو