بۆ ئەوەی ئازار و شوێنی سووتانی جەستە نەمێنێت

بۆ ئەوەی ئازار و شوێنی سووتانی جەستە نەمێنێت

ئا/ شەهلا رەشید: لەكاتی سووتانی لەش هەموومان چەند هەڵەیەك ئەنجام دەدەین، بۆ چارەسەر و نەمانی ئازار و نەهێشتنی شوێنەوار، بەڵام ئەم جۆرە چارەسەریانە دەبنە هۆی پیس بوون یا زیاتر برینداربوونی شوێنی سووتانەكە، ئەم خاڵانەی خوارەوە بەشێكن لەو دەرمانانەی بە هەڵە بەكاریان دەهێنین بۆ نەمانی سووتانی سەر جەستە.
_ بەكارهێنانی مەعجوونی ددان دەبێتە هۆی پیسبوونی شوێنی سووتانەكە پێویستە مەلحەمی تایبەت بە سووتان بەكار بهێنیت.
_ بەستنی شوێنی سووتاو بە پەڕۆ دەبێتە هۆی زیاتر گەرمبوون و ئازاری شوێنەكە باشترە بە لەفافی تایبەت ببەستن.
_ بەكارهێنانی پارچە سەهۆڵا، پێویستە لە جیاتی سەهۆڵا ئاو بەكار بهێنن ئەگەر سەهۆڵ بەكار بهێنن نابێ راستەوخۆ بەر پێست بكەوێت پێویستە پەڕۆیەك لەسەر برینەكە دابنێن ئینجا سەهۆڵا.
_ نابێت ئەو بڵقانەی لە ئەنجامی سووتان دروست دەبێت بتەقێندرێن، چونكە پڕە لە پلازمای لەش و پێویستییەكی گرنگی جەستەیە باشترە دەستی لێنەدەیت تا جارێكی تر لەش هەڵی دەمژێتەوە.
چارەسەری سووتان و نەهێشتنی شوێنەواری بەم رێگەیانەی خوارەوە.
_ مومی هەنگوین و زەیتی زەیتون بەكار بهێنە، مومەكە لەناو تاوەیەك ورد بكە و دواتر بخەرە سەر ئاگر تا دەتوێتەوە پاشان بەپێی پێویست روونی زەیتونی لەگەڵا تێكەڵا بكە، وازی لێبینە هەتا سارد دەبێتەوە ئینجا وەك هەویر بشێلە بۆ ئەوەی وەك مەلحەمی لێ دێت، ئەگەر زانیت توندە دووبارە بخەرە سەر ئاگرەكە و كەمێك زەیتونی زیادەی تێبكە تا شل دەبێتەوە و بە ئاسانی لە شوێنی سووتانكە بدرێت. 

زۆرترین بینراو