بە بۆنەی ساڵی نوێ‌ شەوە ئاهەنگێك ساز دەكرێت

بە بۆنەی ساڵی نوێ‌ شەوە ئاهەنگێك ساز دەكرێت

محەممەد مەحموود- رواندز
لە ژێر چاودێری قائیمقامیەتی قەزای رواندز، بنكەی گەشتوگوزاری رواندز و بەشی رۆشەنبیری و هونەری رواندز، بە بەشداری پەیمانگای هونەرە جوانەكانی رواندز , هەڵدەستن بە ئەنجامدانی شەوە ئاهەنگێكی خێزانی.
لەم بارەیەوە چیا محەمەد حەسەن، بەرێوەبەری بنكەی گەشتوگوزاری رواندز بەزاری كرمانجی راگەیاند" لە پێشوازی سەری ساڵ بە پێویستمان زانی شەوە ئاهەنگێكی خێزانی رێك بخەین لە هۆڵی گۆڵدی بناری چیای هەندرێن كاتژمێر 8:30 شەو ئاهەنگەكە دەست پێدەكات.
بەرێوەبەری بنكەی گەشت و گوزاری رواندز گووتیشی" لەم شەوە ئاهەنگەدا چەندین برگەو بابەتی جۆراوجۆر پێشكەشی ئامادەبووان دەكرێن و شەوە ئاهەنگەكەش تایبەتە بەخێزان.

 

 

 

زۆرترین بینراو