لە ماوەی دوو ساڵ 90 دەفتەری بەخشیووە

لە ماوەی دوو ساڵ 90 دەفتەری بەخشیووە

زاری کرمانجی 
نەهرۆ مەحمود رواندزی یەکێکە لە پەرلەمانتار و سەرمایەدارەکانی شاری هەولێر، ئەو لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2018ـ ی پەرلەمانی عێراق یەکەم کەس بوو مووچەکەی رەتکردەوە و بڕیاریدا تەرخانی بکات بۆ کەسانی هەژار و نەخۆش و کەمدەرامەت.

نووسینگەی پەرلەمانتار نەهرۆ رواندزی کتێبێکی لەژێر ناونیشانی “دڵۆپێک خزمەت” بڵاوکردووەتەوە لە کتێبەکەیدا سەرجەم کار و چالاکییەکانی و بەخششەکانی بە داتا و دۆکیۆمێنت ئاماژە پێکردووە، کەوا لەماوەی تەنیا دوو ساڵ نزیکی یەک ملیۆن دۆلاری بەخشیووە.
عیسا هەورامی بەرپرسی نووسینگەی نەهرۆ رواندزی بۆ زاری کرمانجی گووتی:ئەمانە لیستی هاوکارییەکانە، لە کتێبەکەیدا ناوەڕۆکی تەواوی لیستەکە هەن..

هاوکاری نەخۆشانی تەلاسیما و ماڵی کەمدەرامەت بۆ دوو ساڵ
532,000,000 دیناری عێراقی

نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی خەلیفان لە رێگەی دەزگای خێرخوازی بارزانی
120,000,000 دیناری عێراقی

کڕینی خۆراک لە رێگەی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ ناحیەی خەلیفان لە کەرەنتینە
13,125,000 دیناری عێراقی

کڕینی مینی پاس لە رێگەی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ رێکخراوی تالاسیما
32,524,000 دیناری عێراقی

دابەشکردنی ساردکەرەوە و تەلەفزیۆن و جل شۆر بۆ 200 ماڵی کەمدەرامەت لە ژێرچاودێری لقی 10
64,300,000 دیناری عێراقی

کڕینی 2000 سەبەتەی خۆراک بۆ هاووڵاتیانی کەمدەرامەت لە کاتی کەرەنتینە
27,500,000 دیناری عێراقی

یارمەتی نەخۆشان لەنێو هەرێمی کوردستان و ناردنیان بۆ دەرەوەی وڵات
68,000,000 دیناری عێراقی

هاوکاری قوتابیانی کەمدەرامەت بۆ تەواوکردنی کۆلێژ و خوێندن
16,500,000 دیناری عێراقی

پێداویستی قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی لە پەروەردەکانی شەقڵاوە و سۆران و مێرگەسۆر و رواندز و چۆمان
18,700,000 دینارعێراقی

بەخشینی لاپتۆپ بە قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی سنوری پەروەردەی رواندز
11,300,000 دیناری عێراقی

بەخشینی لاپتۆپ بە قوتابیانی قۆناغی 12 ئامادەیی لە سنوری پەروەردەکانی سۆران، رواندز، مێرگەسۆر، چۆمان
19,500,000 دیناری عێراقی

کڕینی رووناککەرەوە لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی کارەبای دیانا بۆ چەند کۆڵانێکی ناو دیانا
8,400,000 دیناری عێراقی

هاوکاری یانەکانی سۆران، رواندز، چۆمان و ئافرەتانی هەولێر
60,000,000 دیناری عێراقی

هاوکاری پڕۆژەی ملیۆنێک دار بەڕوو لە تەواوی کوردستان
2,000,000 دیناری عێراقی

هاوکاری پایسکیلسوارانی رواندز
1,200,000 دیناری عێراقی

کڕینی 2000 سەبەتەی خۆراک لە بەغدا بۆ گەڕەکەکانی مەعامل و کەرخ
24,000,000 دیناری عێراقی

هاوکاریکردنی بریندارانی باشوری عێراق لە رێگەی لقی 5
6,000,000 دیناری عێراقی

هاوکاری یەکێتی کینک بۆکسێنی عێراق بۆ ئەنجامدانی پاڵەوانیەتی 7 رۆژە لە هەولێر
7,500,000 دیناری عێراقی

هاوکاری بۆ چارەسەری کێشەی کۆمەڵایەتی لە سنوری رواندز
1,800,000 دیناری عێراقی

هاوکاری نۆژەنکردنەوەی چەند خانووی ماڵە کەمدەرامەتان لە سۆران و رواندز
31,500,000 دیناری عێراقی

هاوکاری پارێزەرانی سۆران لەسەر داوای لقی 10
2,000,000 دیناری عێراقی

کڕینی کامێرای چاودێری لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رواندز
3,750,000 دیناری عێراقی

نۆژەنکردنەوەی هۆڵی لاوانی چۆمان لەسەر داوای لاوان
2,550,000 دیناری عێراقی

نۆژەنکردنەوەی چەندان قوتابخانە و قوتابخانەیەکی تورکمانی لە رێگەی لقی هەولێری مانگی سور
24,000,000 دیناری عێراقی

کۆی گشتی هاوکارییەکانی؛
1,098,149,000 دیناری عێراقی
ملیارێک و نەوەد و هەشت ملیۆن و سەد و چل و نۆ هەزار دینار

زۆرترین بینراو