بۆ یەکەم جار لە کوردستان جامی سوپەر بەڕێوەدەچێت

بۆ یەکەم جار لە کوردستان جامی سوپەر بەڕێوەدەچێت

زاری کرمانجی - سۆران : جەلال سەعید ، وتەبێژی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەزاری کرمانجی راگەیاند، لە مێژووی خول و پاڵەوانیەتیەکانی کوردستان بۆ یەکەم جار جامی سوپەر بەڕێوە دەچیت.
‌لەپێناو زیاتر بەهێزی و رکابەری خولی پلە نایاب
لە وەرزی 2020-2021 بریاردرا جامی سوپەر بە بەشداری هەر چوار یانەی چوار گۆشەی زێرین ئەنجام بدرێت.
ئەمەش بۆ ئەوەی یانەکان تاکو دوا چرکەکانی کۆتایی خول لەململانێ و رکابەری بن.
جامی سوپەر لە لەنێوان هەر 4 یانەی گەیشتوو بە چوار گۆشەی زێرینی دوا قۆناغی خولی پلە نایابی کوردستان بەرێوە دەچیت.
هەر یەک لە یانەی
برایەتی ــ شێروانە ــ سیروانی نوێ ــ هەندرین
بەشدارن لە جامی سوپەر، یارییەکانی لە پایتەختی کوردستان بەرێوە دەچن.
رۆژی شەممە 25-9-2021 لەیەک کاتدا یانەی برایەتی و سیروانی نوێ، هەندرێن و شێروانە رووبەرووی یەک دەبنەوە، سەرکەوتووی هەردوو یاری لە رۆژی هەینی 1-10-2021 لە یاریگای هەندرێن لەیاری کۆتایی جامی سوپەر بەر یەک دەکەون.
هەردوو یانە لەپێناو جامی سوپەرو بەدەستهێنانی یەکەم نازناو لە یاری کۆتایی دەجەنگن.
جامی سوپەر لە داهاتوو سیستەم و هاوشێوەی دنیای پێشکەتوو لە نێوان پاڵەوانی خولی پلە نایاب و پاڵەوانی جامی هەرێمی کوردستان بەرێو دەچیت.

زۆرترین بینراو