لە ئێران 3 هەزار كەس ڤاكسینی ئەسترازینكای ساختەیان لێدراوە

لە ئێران 3 هەزار كەس ڤاكسینی ئەسترازینكای ساختەیان لێدراوە

ئا/ شەهلا رەشید

بۆ یەكەم جار لە ئێران ڤاكسینی ساختەی جۆری ( ئاسترازینكا) لە هاووڵاتییان دەدرێت و هەراییەكی بەرفرەوانی لێ دەكەوێتەوە، ئەمە لە كاتێكدایە كە دۆخی ئێران بە هۆی تەشەنە كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هێلی سوور دایە.
كاڤیانی، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی تاران لەم بارەوە راگەیاند " زیاتر لە 3000 كەس كە خەڵكی تارانن و دانیشتووی گەڕەكی دزئاشیب شەقامی عەمارن، ڤاكسینی ئەسترازینكای ساختەیان لێدراوە".
هەروەها ئاشكرای كرد" ئەندامانی چوار باند لە تاران و كەرەج دەستگیر كراون، كە بازرگانیان بە ڤاكسینی جۆری ساختە كردووە".
ئەو بەرپرسە داوا لە خەڵك دەكات " بۆ لێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا سەردانی بنكە تەندروستییەكان بكەن و لە دەرەوەی بنكە تەندروستییەكان ڤاكسین لە خۆیان نەدەن". 

زۆرترین بینراو