لە یادی(٤٤)مین ساڵوەگەری تیپی مۆسیقای پاشای گەورەدا

لە یادی(٤٤)مین ساڵوەگەری تیپی مۆسیقای پاشای گەورەدا

 
تایبەت بە زاری کرمانجی: بـاسـێـکی مـێـژوویی لـەسەرتـیـپـی مۆسیقـای پـاشـای گەورە شاری ڕواندز لەسەرەتای دروست بوونییەوە تا ئێستاشی لەگەڵدابێت، لە ڕووی هونەر و ئەدەب و رۆشنبیری پشكی شێری بەركەوتووە هەركات باسی هونەر و مۆسیقا و ئاوازو نۆتە دەكرێت ناوی ڕواندزیش دەهێندرێت،وەك شارێك كە بە كانیاوی هونەر دادەندرێت، یەكێك لەو تیپە مۆسیقیە دیارانەی كوردستان، كە ساڵانێكی زۆرە خزمەتێكی بێپچرانی بە كاروانی گۆرانی و مۆزیك و هونەری كردووە، ئەویش "تیپی مۆسیقای پاشای گەورە"ییە کە چل و چوار" ساڵ ئەم تیپە دامەزراوە. یەكێكە لەو تیپانەی چەندین ساڵە خزمەت بە هونەری كوردی دەكات، بە تایبەتیی لە سەردەمی ڕژێمی بەعس، لە ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو، تیپی مۆسیقای پاشای گەورە، لەژێر فشاری پیاوانی بەعس چالاكی ئەنجامدەداو گەشەی بەهونەرو مۆزیكی كوردیدەدا هەردەم ئاواز و سروودە نەمرەكانی ئەو تیپە ورە و هەستی نیشتیمانی و نەتەوەیی و لەلای تاكی كورد و پێشمەرگەی قارەمان لەشاخ بەرزدەكردەوە، ئێستا ئەندامانی ئەو تیپە وەك كادیری ئەكادیمی لە ناوەندەكانی هونەر و خوێندن خزمەت دەكەن.تیپی مۆسیقای پاشای گەورە لەسەر دەستی مامۆستاو هونەرمەندو نووسەر "زرار محەمەد مستەفا" لەرێكەوتی ۱۹۷۷/۷/۱لەڕواندز دامەزراوە.ئەمەی خوارەوەژیاننامەی بەشێك لەئەندامانی تیپی مۆسیقای پاشای گەورەیە. یـــەكــەم :هـــونــەرمــەنـــد "زرار مـحەمــەد مـــســــتـــەفــا" لە ساڵی ( ۱۹۳۷ز)لە شاری ڕواندز لەدایکبووە، دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای پاشای گەورەییە. دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی، لە ساڵی (شەستەکان) دەکەوێنە سەر کەڵکەڵە و خولیای هونەر، بەتایبەتیش هونەرەکانی خۆشنووسی، شێوەکاری ، مۆسیقا)، دەرچووی ئامادەیی مامۆستایانە. لەساڵی (حەفتاکان) زۆر گرنگی بە بواری شانۆ داوە.
 
لەساڵی (۱۹۷۷ز)بوو بە سەرۆکی لقی ڕواندزی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی.لە ساڵی (۱۹۷۸ز)دا، بەردی بناغەی تیپی مۆسیقای پاشای گەورەی داناوە. هەروەها له ساڵی (۱۹۸۲ز)دا، بووە بە ئەندامی سەندیکای هونەرمەندانی عێڕاق.مامۆستا زرار محەمەد مستەفا، هونەرمەندێکی دەست ڕەنگینی خودان چەندین، بەهرەی هونەرییە، بەشێکی زۆری ژیانی خۆی، لەخزمەتکردن بە هونەری ڕەسەنی کوردی بەسەر بردووە. تیپی مۆسیقای پاشای گەورە،ئەو پیاوە پێی گەیاند وبەرهەمی دەست هەوڵ و کۆشش و ڕەنجی ئەو کەڵە هونەرمەندەیە. مامۆستا زرار بۆ گشت لایەکی سەلماند، کە دانیشتوانی ڕواندز، لە بواری هونەریشدا هیچیان لە خەڵکی شارەکانی دیکەی کوردستان، کەمتر نییە.
دوای دامەزراند و پێگەیاندنی "تیپی مۆسیقای پاشای گەورە"ی ڕواندز، بە کردنەوەی خولی فێرکردنی مۆسیقا بۆ منداڵ و مێردمنداڵانی شارەکە،لەخزمەتی هونەردا بەردەوام بووە.نۆ(۹)خولی فێربوونی مۆسیقای کردۆتەوە، لەهەرهەموویانداچەندین مۆسیقاری پێگەیاندووە.لەخوارەوە باسیان دەکەین.مامۆستای هونەرمەند، لە بواری ئاوازیشدا هەرچەندە، بەرهەمی زۆر نەبووە، بەڵام چەندین ئامادەکردن و ئاوازی تایبەتیشی داناوە،بەڵام وەک پسپۆری مۆسیقاکاری نەکردووە.لە(۳۰شانۆگەریدا)وەکو ئەکتەر و دەرهێنەر کاری کردووە،گەلێک بەرهەمی لەتابلۆی وێنەکێشان وخۆشنووسیدا هەیە، بەڵام بەداخەوە هیچیان نەماون، لە زۆربەی پێشانگەکانی قوتابخانەکاندا بەشداری کرددووە،بەتایبەتی لە ساڵی(۱۹٦۹)تاکو ساڵی (۱۹۷۳)، چەندانشانۆگەری پێشکێش کردووە، وەکو:(۱۱ی ئازار، شەوی کۆتایی، ...تد).
 
تا ئێستا (۳۰)جار لە بواری هونەر و پەروەردەدا، بڕوانامەی "سوپاس و پێزانین"یپێبەخشراوە. دووەم:"ئەحمەد شێخە حوسێن"لەدایك بووی ساڵی(۱۹٦٤ز) ی شاری رواندز، دەرچووی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی بەغدایە، بەشی مۆسیقا فلوت لە پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بەشداری خولی مۆسیقا لەسەرئامێری كلاڕنێت كردووە.
 
سێیەم :"زەینەل خەیری زەینەل" لەساڵی( ۱۹٥۸ز) لە ڕواندز لەدایك بووە، لەساڵی (۱۹۸۱ز)پەیوەندی بە كۆمەڵەی هونەرو وێژەیی و تیپی مۆسیقای پاشای گەورە كردوە. وەك ژەنیاری ئامێری گیتار، لەبواری شانۆش وەك ئەكتەر كاری كردووە.
 
چوارەم:"مزەفەر عەبدوڵڵا خدر"لەدایك بووی ساڵی( ۱۹٦٥ز)ی شاری رواندزە، دەرچووی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی مووسڵە لەبەشی مۆسیقا و ژەنیاری ئامێری عودە، لەساڵی (۱۹۸۳ز) پەیوەندی بە تیپی مۆسیقای پاشای گەورەو كۆمەڵەی هونەرو وێژەی دەكات وەك ژەنیاری كلاڕنێت .
 
پێنجەم :" ئیبراهیم حەسەن خدر)"لەساڵی (۱۹٦۹ز) لە ڕواندز لەدایك بووە. ساڵی(۱۹۸۳) بەشداری لە خوولی فێربوونی مۆسیقا لەئامێری فلوت دەكات. لەهەمان ساڵ بۆتە ئەندامی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە.
 
شەشەم :" تاریق باپیر نیعمت" لەپۆلی چوارەمی سەرەتایی پەیوەندی بە تیپی مۆسیقای پاشای گەورەو كردووە وەك تەپڵ ژەن بەشداری لەهەمووچالاكیەكانی تیپ كردووە .
 
حەوتەم : وەلی حەسەن دۆسكی لە دایك بووی ساڵی( ۱۹٥۷) لەناحییەی دیانا دەرچووی ئامادەیی كشتوكاڵە ، تاكو ئێستا (۱٦) گۆرانی تۆماركردووە، لە تیپ بۆ رادیۆ و تەلە فزیۆنەكان، دەستی شێعری هەیە و زۆربەی بەرهەمەكانی شێعری خۆیەتی و بەشێوەی كرمانجی سەرو گۆرانی دەڵێت و یەكەم گۆرانی بێژی تپی پاشای گەورەیە
 
. هەشتەم: "سلێمان ئەحمەد عەزیز" لەدایك بووی شاری ڕواندزە لەساڵی (۱۹٦۱ز) دەرچووی ئامادەیی كشتوكاڵە ساڵی( ۱۹۸٦) بۆتە ئەندامی كۆمەڵەو پەیوەندی بە تیپی پاشای گەورەوە كردوە وەك گۆرانی بێژ، گۆرانی بێژی تیپ بووە ، شەش گۆرانی تۆماركراوە سێ‌ گۆرانی بۆڕادیۆو تەلەفزیۆن بووە .
 
نۆیەم : (عەزیز شاكرسعید)لە ساڵی (۱۹٥٦) لە ڕواندز لەدایك بووە. ساڵی(۱۹۸۷ز) بۆتە ئەندامی كۆمەڵە و لەسەرەتای دامەزاراندنی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە وەك ساز ژەن .
 
دەیەم : "نیعمت باپیر نیعمەت" لە ساڵی(۱۹٦٤ز) لە ڕواندز لەدایك بووە. لە پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بەشدریكردووە لە خوولی فێربوونی مۆسیقا وەك تەپڵ ژەن لەساڵی (۱۹۷۷ز) بۆتە ئەندامی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە، لەساڵی( ۱۹۸۸) بۆتە ئەندامی كۆمەڵەی هونەرەجوانەكانی رواندز، بەشداریكردووە لەهەموو چالاكیەكانی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە .
 
یازدە:" خدر فەقێ‌ عەوڵا "(بێجانی) لەساڵی (۱۹٥٤ز) لەڕواندز لەدایك بووە ،درچووی پەیمانگەی مامۆستایان بووە لەسەرەتایی دامەزراندنی كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی رواندز وەك گۆرانی بێژ لەرێزی تیپ كاری كردووە ، لەساڵی (۱۹۸۷ز) بۆتە ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری كۆمەڵە ، چوارگۆرانی تۆماركراوی هەیە، لەبواری خۆشنووسی بەتوانا بووە و ئەندامی دەستەی هونەرمەندانی عێراق بووە .
 
دوازدە: "كارۆخ زرار سلێمان" لەساڵی (۱۹۷۷ز) لەدایك بووە ، بەشداریكردووە لەخوولی فێربوونی مۆسیقا لەسەر ئامێری كەمان، دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی بەغدایە بەشی مۆسیقا بۆئامێری كەمان لەزۆربەی چالاكیەكانی تیپی پاشای گەورە بەشداربووە .
سێزدە:"سامان عەلی موراد" لە دایك بووی چۆمان ساڵی ( ۱۹۷۲ز)لەساڵی( ۱۹۸٦ز)بۆتە ئەندامی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە وەك كۆرس و گۆرانی بێژ، لەگەڵ سەلامی برای چەند گۆرانێكی بۆتەلەفزیۆنی ئەوكاتی (نەینەوا) تۆماركردوون لەوانە( وەزهاتم ، هۆنارێ‌، جونیایە ) بەشداری لەشانۆی شاری ئەوینیش كردووە، وەك ئەكتەر بەڵام دواتر وازی لەهونەر هێناوە لەبەرباری خێزانی .
 
چواردە: "سیراون عەبدوڵڵا ئیسماعیل "(سیروان سیرینی ) لەدایك بووی شاری رواندز ساڵی (۱۹٦٦ز)،دەرچووی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی موسڵ بەشی (كەمان)، لەپۆلی پێنجەمی سەرەتایی بەشداری لەخوولی فێربوونی مۆسیقا كردووە و بۆتە ئەندامی تیپی مۆسیقا، ئێستاش پەرلەمانتارە لە بەغدا.
 
پازدە : "شێرزاد ئەكرەم حەیدەری" لەدایك بووی شاری شەقڵاوە ساڵی ( ۱۹٦٦ز) ،دەرچووی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی موسڵ بەشی "كەمان" ، لەپۆلی پێنجەمی سەرەتایی بەشداری لەخوولی فێربوونی مۆسیقا كردووە و بۆتە ئەندامی تیپ .
 
شازدە: "شوان عەبدوڵڵا ئەلیاس"لەدایك بووی شاری رواندز ساڵی (۱۹٦۰ز)،لەساڵی (۱۹۸۲ز) پەیوەندی بە كۆمەڵە و تیپی پاشای گەورەوە كردووە وەك گیتاریست ئەندامی دەستەی بەرێوەبردنی كۆمەڵە بووە ، لەگەڵ چەند مۆسیقا ژەنێكی تیپ چەند پارچە مۆزیكێكیان تۆماركردووە.
 
حەڤدە:" چەتۆ ساڵح نەورۆز" لەدایك بووی شاری رواندز ساڵی(۱۹٦۳ز)،دەرچووی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی موسڵ بەشی" كەمان" ، لەپۆلی پێنجەمی سەرەتایی بۆتە ئەندامی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە، سەرپەرشتی تیپی مۆسیقای پاشای گەورەی كردووە، بەرپرسی بەشی هونەریە لە ئۆركسترای كوردستان چەندین كۆنسێرت و كاری مۆزیكی بۆزۆربەی هونەرمەندان كردووە و مامۆستای پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی رواندزەیشە لە ئێستادا .
 
هەژدە: رزگار سەبری نەجیب، لەدایك بووی شاری رواندز ساڵی (۱۹٦۹ز) ، لەساڵی (۱۹۸۰ز) بەشداری كردووە لەخوولی فێربوونی مۆسیقا لەسەر ئامێری كەمان ن دواتر بۆتە ئەندامی كۆمەڵەی هونەرەجوانەكانی رواندز ، دەرچووی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی سلێمانیە بەشی مۆسیقا ژەنیاری كەمان .
 
نۆزدە : ئەحمەد محەممەد شەریف لەدایك بووی دیانا ساڵی (۱۹٦٥ز) ، لەساڵی(۱۹۸۳ز) پەیوەندیكردووە بەكۆمەڵەو تیپی پاشای گەورە وەك گۆرانی بێژ ، حەوت گۆرانی تۆماركردووە زۆربەشیان كاری دۆبلاژیان بۆكراوە ، لەساڵی (۱۹۸۹ز) كاسیتێكی هەشت گۆرانی لەگەڵ تیپی مۆسیقای پاشای گەورە تۆماركردووە ، لەئێستادا وازی لەگۆرانی گووتن هێناوە .
 
بیست: یوسف عومەر یوسف (ناسراوە بەمامۆستا باپیر ) لەدایك بووی شاری رواندز ساڵی( ۱۹۷۰ز) لەساڵی (۱۹۷۸ز) بەشداریكردووە لە خوولی فێربوونی مۆسیقا لەسەر ئامێری ئۆكۆردیۆن ، لەساڵی (۱۹۸۹ز) بۆتە ئەندامی كۆمەڵەی هونەرو وێژەی كوردی لقی رواندز و ئەندامی تیپی مۆسیقای پاشای گەورەیە ، ئێستا بەرێوەبەری هونەرو رۆشنبیریە لەشاری سۆران .
 
بیست و یەك : "ئەیوب نووری باویل ئاغا" لەقوتابخانەی سەرەتایەوە بەشداریكردووە لە خوولی فێربوونی مۆسیقا لەسەر ئامێری فلوت ، لەساڵی( ۱۹۷۷ز) بۆتە ئەندامی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە، لە هەموو چالاكییەكانی تیپ بەشداری كردووە تاساڵی( ۱۹۸۷ز.)
 
بیست و دوو:سەید ئەحمەد سەید جەبار لەدایك بووی شاری ڕواندزساڵی(۱۹٦۳)ساڵی(۱۹۸٥ز)پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی موسڵی تەواوكردووە بەشی كەمان ، لەپۆلی شەشەمی سەرەتایی بەشداری لەخوولی فێربوونی مۆسیقا كردووە لەسەر ئامێری ئۆكۆردیۆن ، دواتر بۆتە ئەندامی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە چەندین ئاوازو كاری مۆزیكی بۆ هونەرمەندانی كوردستان كردووە .
 
بیست و سێ‌ : "ئامانج غازی" شاكرلەدایك بووی شاری رواندز ساڵی( ۱۹٦٥ز) ، لەساڵی(۱۹۸٥ز) دەرچووی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی موسڵە بەشی عود، لەپۆلی پێنجەمی سەرەتایی بۆتە ئەندامی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە نووسەرە لەبواری هونەرومۆسیقا چەندین نووسینی لە گۆڤارو رۆژنامەكان بڵاوكردۆتەوە ، ئەندامی چالاكی ئۆركسترای كوردستانە .
 
بیست و چوار:" فارۆق باپیر نیعمت" لەدایك بووی شاری رواندزساڵی(۱۹٦۷ز)،دەرچووی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی موسڵە لەساڵی (۱۹۸۸ز) بەشی كەمان، لەپۆلی چواری سەرەتایی بەشداری لەخوولی فێربوونی مۆسیقا كردووە و بۆتە ئەندامی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە دواتر چۆتە وڵاتی هۆڵەنداو لەوێش توانیوویەتی لە تیڤیەكانەوە خزمەتێكی بەرچاو بە هونەری كوردی بكات .
 
بیست و پێنج : "رێبوار نووری سعید "لەدایك بووی شاری رواندز ساڵی( ۱۹٦٦ز) لەپۆلی پێنجەمی سەرەتایی پەیوەندی بە تیپی مۆسیقای پاشای گەورە كردووە وەك كەمان ژەن خوولی فێربوونی مۆسیقای لە ساڵی( ۱۹۷۷ز) تەواو كردووە، لە ساڵی (۱۹۸۲ز) بۆتە ئەندامی كۆمەڵەی هونەرەجوانەكانی رواندز . بیست و شەش : "سەلام عەلی مراد" (مرادی ) لەدایك بووی ساڵی (۱۹٥۷) لە شاری چۆمان لەساڵی (۱۹۸۷) پەیوەندی بەكۆمەڵەی هونەرەجوانەكان كردووە وەك ئەكتەر ، وەك گۆرانی بێژیش پەیوەندی بە تیپی مۆسیقای پاشای گەورە كردووە ، چوار گۆرانی بەهاوبەشی لەگەڵ سامانی خووشكی تۆماركردووة.


 

زۆرترین بینراو