لە ڕۆژی یەکشەممەوە؛ زانکۆی سۆران پێشوازیی لە قوتابیانی تازە وەرگیراو دەکات

لە ڕۆژی یەکشەممەوە؛ زانکۆی سۆران پێشوازیی لە قوتابیانی تازە وەرگیراو دەکات

زاری كرمانجی-سۆران:
بە بۆنەی وەرگیرانیانەوە لە بەشە زانستییەکانی زانکۆی سۆران، بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتیی زانکۆ پیرۆزبایی لە قوتابیانی تازە وەرگیراو دەکات. بەڕێوەبەرایەتییەکە قوتابیانی قۆناغی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ ئاگادار دەکاتەوە کە دەتوانن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٣١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ەوە، دەست بە مامەڵەکانیان بکەن و زانکۆ لە پێشوازیی ئەواندا دەبێت. 
پێداویستییەکانی قوتابیان بۆ خۆتۆمارکردن وەک قوتابیی زانکۆی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەیە: 
یەکەم: بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ وەرگرتنی قوتابیانی لە سیستەمی زانکۆلاین (خوێندنی بە خۆڕایی):
1- بڕوانامەی ڕەسەنی پۆلی دوانزدەی ئامادەیی بە پەسەندکراوی.
2- بەڵێننامە - لە ماڵپەڕی زانکۆ پڕدەکرێتەوە و دواتر دەگەڕێندرێتەوە بۆ ژووری وەرگرتنی قوتابیان لە کەمپی زانکۆ/ دێڵزیان.
3- پێنج وێنەی مامەڵەی قوتابی - چاپکراو.
4- وێنەیەکی مامەڵەی قوتابی - لە سەر CD.
5- وەسڵی (50,000) پەنجا هەزار دیناری.
6- دوو کۆپی ڕەنگاوڕەنگ لە هەر یەک لەمانەی خوارەوە:
• ڕەگەزنامەی عێڕاقی و ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی.
• کارتی زانیاری.
• کۆبۆنی خۆراک.
دووەم: بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە سیستەمی پارالێڵ و ئێواران: 
1- بڕوانامەی ڕەسەنی پۆلی دوانزدەی ئامادەیی بە پەسەندکراوی.
2- بەڵێننامە - لە ماڵپەڕی زانکۆ پڕدەکرێتەوە دواتر دەگەڕێندرێتەوە بۆ ژووری وەرگرتنی قوتابیان لە کەمپی زانکۆ/ دێڵزیان. 
3- پێنج وێنەی مامەڵەی قوتابی - چاپکراو.
4- وێنەیەکی مامەڵەی قوتابی - لە سەر CD.
5- پێدانی قیستی یەکەم لە یەکەی ژمێریاری فاکەڵتی.
6- بەڵگەنامەی تایبەت بە کچ و کوڕی شەهیدان - پشتگیری دەزگای شەهیدان یان کۆپی ناسنامەی شەهید.
6- دوو کۆپی ڕەنگاوڕەنگ لە هەر یەک لەمانەی خوارەوە:
• ڕەگەزنامەی عێڕاقی و ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی.
• کارتی زانیاری.
• کۆبۆنی خۆراک. 
هاوپێچ:
فۆڕمی بەڵێننامەی قوتابی 
https://www.soran.edu.iq/.../legal-affairs-undergraduate...
تێبینی: پێویستە قوتابیان پابەندی ڕێنماییە تەندرووستییەکانی خۆپاریزی بن.

زۆرترین بینراو