لە رۆژی جیهانی هۆشیاری مین رێز لە ژمارەیەك خۆبەخش گیرا

لە رۆژی جیهانی هۆشیاری مین رێز لە ژمارەیەك خۆبەخش گیرا

زاری كرمانجی:
رابەر ئەنوەر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر، رایگەیاند " ئەمڕۆ 4ی نیسان كە بە رۆژی جیهانی هۆشیاركردنەوەی مین دانراوە، ساڵانە لەم رۆژەدا بە مەڕاسیم و ئەنجامدانی چەند چالاكەییەك یادەكە بەرز رادەگیرێت".
گووتیشی " بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا ئەمساڵ نەمانتوانی لەم رۆژەدا هیچ چاڵاكییەك ئەنجام بدەین، تەنها ئەوەنەبێت بە پێویستمان زانی سوپاس و پێزانین ببەخشین بە (11) خۆبەخشی چاودێری سەلامەتی گوندەكان كە خۆبەخشانە هاووڵاتیان لە مەترسی مین و تەقەمەنی هۆشیار دەكەنەوە.

زۆرترین بینراو