‎(تۆکۆفۆبیا )  ترسان لە منداڵبوون و دوگیانی چیە لای خانمان.

‎(تۆکۆفۆبیا )  ترسان لە منداڵبوون و دوگیانی چیە لای خانمان.

ئا/دیلمان فەرحان 

‎ ترسان لە منداڵبوون و دوگیانی لای خانمان کارێکی ئاساییە، بەڵام زۆر جار ئەوترسە زیاد لە ئاستی خۆی تێدەپەڕێت و تەواو نیگەران دەبێت و  درێژە دەکێشێت بۆ ماوەیەکی زۆر وە ناتوانێ بریاری دوگیان بوون بدات و هەر بەناوهێنانیشی توشی ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر دەبێت ئەمەش پێی دەوترێت ( تۆکۆفۆبیا)٠

‎ئەو خانمانەی ئەم جۆرە ترسەیان هەیە هیچ ناتوانن بیر لەدوگیان بوون بکەنەوە، ئەگەر دوگیانیش ببن لە قۆناغی دوگیانیەکەیاندا توشی ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر دەبن و وە ناتوانن منداڵیان بە ئاسایی ببێت، بۆیە ڕێگەی نەشتەرگەری هەڵدەبژێرن بۆ منداڵبوون.

‎هۆکارەکانی تۆکۆفۆبیا چین؟
‎ئەم جۆرە ترسە زیاتر توشی ئەو خانمانە ئەبێت کە پێشتر خۆیان ترس و دڵەڕاوکێیان هەبووە.
‎ترسی ئەوەی هەیە کە بەرگەی ئازار نەگرێت لەکاتی منداڵبونی سروشتیدا.
‎دوگیان بوون لە تەمەنێکی زۆر منداڵ داو پشتگیری نەکردنی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە.

‎نیشانەکانی چین؟
‎کەم خەوی و خەوی ناخۆش و پچڕپچڕی خەو شەوان
‎کەمبونەوەی ئیشتیهای خواردن
‎هەستکردن بە ترس و دڵەڕاوکێ و خەمۆکی بەردەوام
‎بەردەوام ترسی لەوە هەیە کە نەتوانێ منداڵەکەی گەورەبکاو و بەخێوی بکات

‎جۆرەکانی تۆکۆفۆبیا چین؟
‎ جۆری یەکەم
‎ ئەم جۆرە ترسەیان لەو خانمانەیا ڕوئەدات کە پێشتر دوگیان نەبوون، و یەکەم جاریانە و هیچ ئەزمونیکی پێشتریان نیە، وە هەندێ جار لەو کەسانەشدا ڕوئەدات کە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەریان.

‎جۆری دووەم
‎ئەم جۆرەیان لەو خانمانەدا ڕودەدات کە پێشتر دووگیانیان هەبووە، بەڵام لەکاتی دوگیانیدا توشی ئازارو ناڕەحەتی زۆر بوونەتەوە، یاخود منداڵیان لەبار چووە یان منداڵیان بە مردوییی بووە.

‎چارەسەری تۆکۆفۆبیا چیە؟
‎پێویستە ئەو خانمانەی کە توشی ئەم حاڵەتە ئەبن لەلایەن کەس و کاری و کەسانی دەوروبەریەوە حاڵەتەکەی لەلا ئاسایی بکرێتەوەو، بە شێوەیەکی ئاسایی باسی منداڵ بوونی بۆبکرێت نەک گوێ لە کەسانێک بگرێ کە زیاتر بیترسێنێ و باسی ئەزمونی ناخۆشی خۆی بۆ بکات لەکاتی دووگیانی بەسەری هاتووە.
‎پێویستە سەردانی پزیشکی ژنان و منداڵبون بکات و گۆڕانکاری و حاڵەتەکەی بۆ ڕوون کاتەوە.
‎سەردانی پزیشکی دەروونی یان دەروونناس بکات بۆ پێدانی ڕێنمایی و تەکنیکی تایبەت بەو حاڵەتەو گۆڕینی ئەو بیرۆکە نەرێنیانەی بۆ بیرۆکەی ئەرێنی و ئاسایی کردنەوەی حاڵەتەکەی.
دەرونناس/زانا جەبار

زۆرترین بینراو