11 کەس بریندار بوون

 11 کەس بریندار بوون

زاری كرمانجی-خەلیفان:
لە رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگای سەرەکی "خەلیفان-سئپیلک" دوڕیانی ئاڵانە 11 کەس بریندار بوون و زیانی زۆری ماددیشی لێکەوتەوە.
مقەدەم محسین تەحسین، گووتەبێژی بەڕێوەەرایەتیی هاتووچۆی سۆران، بەزاری كرمانجی گووت "ئەمڕۆ هەینی، ئاگادار کراینەوە لە هەبوونی رووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لێکدان،  لە نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری "نیسان راف و مارسدیس بارهەلگر،" لە دووڕیانی ئاڵانە رێگای سەرەکی (سپیلک- خەلیفان)". 
گووتیشی "لە ئەنجامی رووداوەکە  11 سەرنشین بریندار بوون و زیانی زۆری ماددیشی لێکەووتەوە، داوا لە شۆفێران دەکەین پابەندی یاساکانی هاتووچۆ بن، لەپێناو پاراستنی سەروماڵی خۆیان و هاووڵاتییان.

زۆرترین بینراو