(سیر و كۆڕۆنا)

(سیر و كۆڕۆنا)

ئا: پشتیوان كەریم برادۆستی
دكتۆر بەدر قادر سورچی پسپۆڕ لە چارەسەری نەخۆشی بە گیادەرمان و خواردنی سروشتی هەڵگری هەرسێك بڕوانامەی (دكتۆرا, ماستەر, بەكالۆریۆس ) وەك یەكەم دكتۆر دەست بەكاربووم لە هەولێر كە رێگەپێدراوم وەك یەكەم مۆڵەتی تەندروستی بۆ بەكارهێنانی گیادەرمان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی هەولێر.
گەڕانەوە بەرەو سروشت
بۆ ئەمڕۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا زۆر پێویستە بە تایبەتی بۆ بەهێزكردنی بەرگری لەش و هەناسە تەنگی و نەهێشتنی خوێن مەین, بۆیە وا باشە هەموومان هەوڵبدەین ڕۆژانە ٤ گرام واتە ١ تا ٢ دانە سیر بەیانی و ئێوارە بخۆین بە شێوەی حەب لە ناوەڕاست كەرتی بكە وەك حەب قووتی بدە لەگەڵ ١ كەوچگ هەنگوین و نیو كەوچكە چا رەشكە و ٤ پەرداخ ئاوی شلەتێن بخۆ, یان شەوان ١ دنك كەرت بكە لەگەڵ ١ كەوچك زەیتی زەیتون قووتبدە, بۆ نەهێشتنی بۆنی ناو دەم ٢ دنك هێل یان قرنفل (مێخەك) لەناو دەمت دابنێ ڕۆژانە ٣ جار
سوودەكانی سیر
- بەهێزكەری بەرگری لەشە.
- بە سوودە بۆ تەنگە نەفەسی‌و هەناسە توندی بەتایبەتی بۆ ئەمڕۆ.
- یەكێكە لە باشترین دژە‌ڤایرۆس و بەكتریا و كەڕووەكانە.
- خوێن لە مەین دەپارێزێ.
- لەناوبەری كرمی‌گەدەو ڕیخۆڵەیە.
- ئارەزوی‌سێكس زیاد دەكات.
- ڕیخۆڵە لە هەوكردن دەپارێزێ.
- تۆشك و كڕێشی سەر پاك دەكاتەوە.
- هەرسی‌خواردن لە گەدەدا ئاسان دەكات.
- دەمارە گرژەكان خاو دەكاتەوە.
- بەرزی فشاری خوێن دادەبەزێنێت هەروەها كۆلیسترۆل دادەبەزێنێت بەمەش لە نەخۆشیەكانی دڵ و جەڵتە دەمان پارێزێت.
-خوێن لە ماددە ژەهراویەكان پاك دەكاتەوە.
-ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە و كۆلۆن كەم دەكاتەوە.
-یارمەتی جوانی و گەنجی پێست دەدات.
تێبینی ئەمانەی خوارەوە باش نیە بیخۆن:-
- ئافرەتی دووگیان و منداڵ.
- ئەوانەی كێشەی گەدە و ڕیخۆڵە و كۆڵۆنیان هەیە.
- ئەوانەی پاڵەپەستۆی خوێنیان دادەبەزێت
-ئەوانەی كێشەی خوێنیان هەیە وەك شلبوونەوەی خوێن.
- ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە.

زۆرترین بینراو