(38) هاووڵاتی كەرەنتین كراو لە سۆران دەنێردرێنەوە ماڵەوەیان

(38) هاووڵاتی كەرەنتین كراو لە سۆران دەنێردرێنەوە ماڵەوەیان

زاری كرمانجی-سۆران: دوای مانەوەیان بۆ زیاتر لە دوو هەفتە (38) هاووڵاتی سۆران دوای پشكنینیان بۆ ئەنجامدراوه‌و رەوانەی ماڵەوە دەكرێنەوە.
مینا تەها، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت " لەئەنجامی بەردەوامی پشكنینەكان و چاودێری ئە‌و هاوڵاتیانە‌ی گومان لێكراوان، لە ‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە قەزای سۆران، ئە‌مڕۆ 26-3-2020 (38) هاووڵاتی دوای تەواوكردنی ماوەی كەرەنتینەیان دەگەڕێنەوە ماڵەوەیان".
ئاماژەشی بەوەدا " هەر ئەمڕۆ پێنج شەممە 15 پشكنینی تاقیگەیی بۆ هاووڵاتیان كراوەو رەوانە كراون و چاوەڕوانی ئەنجامەكانین و رێكارە تەندروستییەكان لەم رووەوە بەردەوامی هەیە".

زۆرترین بینراو