بەرهەمی تۆی كەنگر باشترە لە ساڵانی رابردوو

بەرهەمی تۆی كەنگر باشترە لە ساڵانی رابردوو

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : تۆی كەنگر یەكێكە لەو بەرهەمە سروشتییانەی بە تەڕی و وشكی خواستی لەسەرە ، بەڵام بەوشكی نرخی زیاترە, لە وەرزی بەهار بەتەری بازاری گەرمە، بەڵام لە وەرزی هاویندا نرخی زیاترە لەگەڵا ئەوەشدا كۆكردنەوەی زۆر قۆرسە.
غەریب محەمەد ، هاووڵاتیەكی دەڤەری ئاكرێیە بە زاری كرمانجی گووت : هەموو ساڵێك هاووڵاتیان بە رێژەیەكی زۆر باش سەردانی دەشت و شاخەكانی ناوچەكە دەكەن بۆ كۆكردنەوەی بەرهەمی تۆی كەنگر ، ئەمساڵ بەرهەمی تۆی كەنگر زۆر باشە هاووڵاتیان رۆژانە لەگەڵا هەڵاتنی خۆر سەردانی چیاكان دەكەن بۆ كۆكردنەوەی تۆی كەنگر بەهۆی ئەوەی وەرزی هاوین پلەكانی گەرما زۆر بەرزدەبنەوە ئەگەر بەیانیان زۆر زوو نەچین بۆ ناو كار ئەوا دوای ناتوانین كۆی بكەینەوە ، بەداخەوە ساڵانە هەندێك هاووڵاتی پێش تەواو پێگەیشتنی بەرهەمەكە و بانگەوازی كۆكردنەوەی بەرهەمەكە بەدزییەوە كۆی دەكەنەوە, نرخی دیارنیە ساڵانە لەگەڵ وەرزی پێگەیشتنی كریارەكان نرخی دادەنێت بەڵام بەگشتی بەرهەمێكی سروشتی بەسوودە لەرووی ئابوورییەوە“ .
بارزان خەلەف ، كریارێكی بەرهەمی تۆ كەنگرە بە زاری كرمانجی گووت ”تا ئێستا هیچ نرخێكی دیاریكراو نیە لەسەر بەرهەمی تۆی كەنگر ئەمساڵ بەڵام بەگشتی بەرهەمێكی خۆ فرۆشە و پارەیەكی باش دەكات دوای ئەوەی هاووڵاتیان بەرهەمی تۆی كەنگر كۆ دەكەنەوە هەندێك كەس خۆیان دێنن بۆ بازار و هەندێك جاریش خۆمان بەدوایدە دەگەرێین بۆ كڕینی ، بەڵام بەگشتی بە ئاسانی دەكڕین بەهۆی ئەوەی لەلای ئابوورییەوە بۆ فرۆشیارەكان قازانج و سودی زۆرە“ .
عەبدولوەهاب زێباری ، بەرپرسی هۆبەی كشتوكاڵ لە ناحیەی دینارتە بە زاری كرمانجی گووت“ هەرساڵێك بارانی زۆر ببارێت و كەش و هەوا لەباربێت ئەوا بەرهەمی تۆی كەنگریش وەك بەرهەمە سروشتییەكانی تر باشە ، ئەم ساڵ بارانی باش باریوە بۆیە بەرهەمی كەنگر زۆر باشە و بەرهەمەكەش زیادی كردووە ، تا ئێستا هیچ نرخێك دیارینەكراوە بۆ كیلۆیەك تۆی كەنگر بەڵام لەلای ئابوورییەوە بەرهەمێكی باشەو بۆ فرۆشتن, ئەوانەی ساڵانە كۆی دەكەنەوە قازانجی زۆری ئابووری لێ‌ دەبینن ، بەگشتی ساڵانە نرخی یەك كیلۆ لە نێوان 4 بۆ 10 هەزار دینارە و خواستێكی باش لەسەر هەیە لەلایەن كریارەكانەوە بەئاسانی كڕین و فرۆشتن بەبەرهەمەكەوە دەكرێت“.

زۆرترین بینراو