بە فەرمانی سەرۆك بارزانی هەموو جۆرە گرژییەكی میدیایی لەلایەن پارتییەوە ڕاگیرا

بە فەرمانی سەرۆك بارزانی هەموو جۆرە گرژییەكی میدیایی لەلایەن پارتییەوە ڕاگیرا

 


بە فەرمانی سەرۆك بارزانی هەموو جۆرە گرژییەكی میدیایی لەلایەن پارتییەوە ڕاگیرا

محەمەد مەحموود، گوتەبێژی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، " لەسەر فەرمانی سەرۆك بارزانی، هەموو جۆرە گرژییەكی میدیایی لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە ڕاگیرا".

دەقی ڕاگەیاندراوەكەیە:

راگەیاندراوێك لە گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە...
ئەم بارودۆخە هەستیارەی ناوچەكە و عێراق بەگشتی و، كوردستان بە تایبەتی، كەشێكی ئارام و تەحەمول و لەخۆبردوویی زیاترمان لێ دەخوازێ. بەداخەوە لە ئاكامی گوتار و نووسینی پێشتری چەند كەسێكی باڵا دەست و بەشێك لە راگەیاندنەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە بە زمانی زبر و دوور لە ئەتەكێتی سیاسی و راگەیاندن هێرشیان كردە سەر كەسایەتی و پارتیشمان، گرژی لە راگەیاندنەكانەوە دروست بوو.
لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و لەسەر ئەمری جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی، بۆ خزمەتی پرۆسەی سیاسی و هەڕێمەكەمان و، بۆ رەواندنەوەی دڵەڕاوكێ و نیگەرانی هاوڵاتیانی خۆشەویست، لەم بەرە بەرەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەدا، هەموو جۆرە گوتار و نوسینێكی گرژ، كە پێی دەگوترێ هێرشی راگەیاندن لە تەواوی دامودەزگاكانی پارتیمان یەك لایەنانە لە ئەمڕۆوە (۳ی٦ی۲٠۱۹) وە رادەگیرێ.

مەحمود محەمەد
گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان

٣ی٦ی٢٠١٩

 

زۆرترین بینراو