تاكە چارەسەر بۆ پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان دروست كردنی ساردخانەیە لە گشت شارەكاندا

تاكە چارەسەر بۆ پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان دروست كردنی ساردخانەیە لە گشت شارەكاندا

دیدار-محەمەد هەسنانی
شارەزایەكی بواری بە بازاڕكردن، لە دیدارێكی زاری كرمانجیدا دەڵێت " ئەركە حكومەت ئاسانكاری و هاوكاری جوتیاران بكات بۆ زیاد كردنی بەرهەمەكانیان و هەمەچەشن كردنی بەروبوومەكانیان، دابینكردنی پێداویستییە كشتوكاڵیەكان بە نرخێكی گونجا.
لەبەردەوامی قسەكانیدا ئیحسان سەید كەریم، شارەزا لەبواری بە بازاڕكردن، لە رابردوودا مرۆڤ بە دوای رێگەیەك دەگەڕا بۆ زیاد كردنی تەمەنی بەروبوومە كشتوكاڵییەكان، زۆر رێگەیان تاقی كردەوە بەڵام سەركەتوو نەبوون بۆیە تەنها رێگەیانی وشك كردنەوەی بەروبوومەكانی وەك سەوزە و میوە بوو، بەم هۆیەشەوە ساڵانە جوتیاران بەرهەمێكی زۆریان بە فێڕو دەچوو ئەویش لە ئەنجامی زۆری بەرهەم بوو لە خواست بازاڕ، بەڵام دوای سەرهەڵدانی شوڕشی پیشەسازی كەرتی كشتوكاڵا گۆڕانكاری گەورەی بەسەردا هات، ئەویش بەهۆی بیرۆكەی داهێنان و درۆست كردنی ساردخانەكان (ژوری ساردكەرەوە) بۆ پارێزگاری كردن لە بەروبوومە كشتوكاڵیەكان لە رێی عەمبار كردنیان و لەناو نەچوونی بەرهەمەكە بەهۆی ئەم تەكنیكەوە، بەم هۆیەشەوە جوتیاران و وەبەرهێنەرەكان لە كاتی زیادبوونی بەرهەمەكانیان لەناو ساردخانەكان هەڵبگرن و لەكاتی پێویست دووبارە هاوردەی بازاڕەكان بكرێن بۆ سوود وەرگرتن لێیان، بەم هۆیەوە ئەم تەكنیكە گەیشتە زۆربەی وڵاتە كشتوكاڵیەكان".
دوو جور ساردخانە هەن:
- ساردخانەی سەرووی پلە سفر، ئەم جورەیان بۆ هەڵگرتن و پاراستنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانن وەك سەوزە و میوە، هەروەها بۆ هەڵگرتن و پاراستنی داو و دەرمان و بەرهەمە سپییەكانیش بەكار دێت.
- ساردخانەی پلەی ژێر سفر(بەستن)، ئەمەیان بۆ پاراستنی هەمەجورە وەك گوشت و جوركانی ماسی و گشت بەرهەمە ئاوییەكان بەكار دێت.
گووتیشی " بەو پێیەی هەرێمی كوردستان ناوچەیەكی كشتوكاڵییە ساڵانە بەرهەمێكی زۆری كشتوكاڵی تیایدا بەرهەم دەهێنرێت، دەكرێت لە ئایندەدا حكومەتی هەرێمی كوردستان كار لەسەر ئەم پڕۆژەیە بكات، بۆ رێگە گرتن لە ناو نەچوونی بەرهەمە كشتوكاڵیەكان كە ساڵانە جوتیارانی كوردستان جگە لە سوود وەرگرتن هەندێ جار تووشی زیانێكی زۆر دەبن، بۆیە تەنها رێگە چارە بۆ پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان دروست كردنی ساردخانەكانە لە گشت پارێزگاكان، جگە لەمەش بەم رێگەیە دەتوانرێت كونترۆڵی بازار بكرێت لە هەڵكشان و داكشان و هەروەها دابەشكردنی بەرهەمەكان بەپێی پێویست لە بازاڕەكاندا واتە هەر كات بەرهەم زیاتر بوو لە ئاست خواستی بازاڕ زیادەكەی بنێردرێتە ساردخانەكان و لە كاتی پێویست دووبارە بدرێتەوە بازاڕ، بەڵام ئەمە بەس نییە دەبێت حكومەت ئاسانكاری و هاوكاری جوتیاران بكات بۆ زیاد كردنی بەرهەمەكانیان و هەمەچەشن كردنی بەروبوومەكانیان، دابینكردنی پێداویستییە كشتوكاڵیەكان بە نرخێكی گونجاو.
سوودەكانی ساردخانەكان(ژوری ساردكەرەوە)
- هاوسەنگی نرخی بەرهەمەكانی سەوزە و میوە لە هەڵكشان و داكشان لە بازاڕەكاندا، واتە لە كاتی زیادبوونی بەرهەم لە خواست بازاڕ، بەرهەمەكە بە هەرزانی نافرەشرێت لە ترسی ئەوەی ماوەی بەسەر بچێت یا خراپ بێت، بۆیە زیادەی بەرهەمەكە دەبرێتە ساردخانەكان و لەوێ هەڵدەگیرێن.
- مەرج نییە تەنها جوتیاران سوود لە ساردخانەكان وەربگرن، سەرمایەداران و بازرگانەكانیش دەتوانن سوودمەند بن بۆ هاوردەكردنی هەندێ جوری سەوزە و میوەی جیاواز كە لە كوردستان بەرهەم ناهێنرێن.
- دەست كەوتنی زۆربەی بەرهەمەكانی سەوزە و میوە جگە لەوەی تەنها لە وەرزی خۆیاندا هەن، دەتوانن سوودی لێ ببینن.
- ئەو بازرگانانەی كە كاری هاوردەكردنی دەرمانەكان دەكەن دەتوانن سوودمەند بن، چونكە دەتوانن بەشێكی زیاتر دەرمانەكان هاوردە بكەن و لە ناو ساردخانەكان هەڵیان بگرن.
- بازرگانی بەرهەمەكانی گوشت و شیرەمەنی.
- رەخساندنی هەلی كار بۆ كرێكارانی ئاسایی و دەرچووانی زانكو و پەیمانگاكان تایبەت دەرچووانی بەشی كشتوكاڵا.
- بوژانەوەی كەرتی كشتوكاڵی، كوكردنەوەی داهات لە رێی بەكرێ دانی ساردخانەكان بە جوتیاران و بازرگانەكان، بۆ هەڵگرتنی بەرهەمەكانیان لەناو ساردخانەكان.
- كەم بوونەوەی قەیران و دابەزینی نرخ لە بەرهەمەكانی كشتوكاڵی و پێداویستیە تەندروستییەكان.

زۆرترین بینراو